نرخى نەوت دابه‌زى بۆ 66 دۆلار

:: PM:03:54:22/03/2019 ‌
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا هەڵكشا، بەڵام ئەمڕۆ بە جیاوازییەكی كەم نرخەكەی دابەزی.

ئەمڕۆ هه‌ینى 22ی ئادار، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی دنیا بە 66 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێ‌ لەكاتێكدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو یەك بەرمیل نەوت بە 69 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا.

هەر بەپێی نرخەكانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكا بە 59 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێ‌.

هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەماوەی ڕابردوو بۆ سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و ڤەنزوێلا دەگەڕێتەوە. هەر جۆرە كەمبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنانی نەوت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆیە وڵاتانی ئۆپێك و چەند وڵاتێكی دەرەوەی ئۆپێك ناوەناوە كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی ئاستی خستنەڕوو و داخوازی بكەن و نرخەكان لە ئاستێكی گونجاودا بهێڵنەوە.


وشە - محەمەد میران