بچووکترین داپیرەی دنیا تەمەنی 23 ساڵە

:: PM:04:29:02/01/2017 ‌
ریفکا ستانسکۆ دانیشتووی وڵاتی رۆمانیایە، تەمەنی 23 ساڵە و بە بوونی نەوەیەک لە ماریای کچی کە تەمەنی تەنیا 11 ساڵە، لە ئێستەدا بە بچووکترین داپیرەی دنیا هەژمار دەکرێت.

ئەو داپیرەیە بە رۆژنامەی "ژە سەن"ی بەریتانی راگەیاندووە، ئەو لە تەمەنی 12 ساڵیدا یەکەم منداڵی (واتە ماریا)ی بووە، ئەمەش چونکە ئەو لە تەمەنی 11 ساڵیدا شووی کردووە و مێردەکەشی کە ناوی ئاینوێل ستانسکۆیە ئەو کاتە تەمەنی 13 ساڵ بووە.

ریفکای بچووکترین داپیرەی دنیا، بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە کە ئەو هەمیشە داوای لە کچەکەی کردووە، هەمان کاری ئەو دووبارە نەکاتەوە، بەڵام دواجار ماریای کچی لە خۆیشی زووتر و لە تەمەنی 11 ساڵیدا منداڵی بوو.

نەوە تازە لە دایکبووەکەی ریفکا، ناوی ئایۆنە و رەگەزی کوڕە، داپیرەی رای گەیاندووە کە هەست بە بەختەوەری دەکات و هیوای باشترین بەخت بۆ کچ و نەوەکەی دەخوازێت.

جێی ئاماژەیە، پسپۆڕان منداڵبوون لە تەمەنی بچووک بە کارێکی خراپ لە قەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان لە رووی تەندروستی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە کچان لەو تەمەنە بچووکانە ئامادە و گونجاو نین بۆ منداڵخستنەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری ئەوەش هەیە منداڵەکە لە رووی تەندروستییەوە لاواز یان نەخۆش دەربچێت.

سەرچاوە: سپوتنیک


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی