قه‌برستانی سه‌یوان له‌ناو شاری سلێمانی، هه‌موو ڕۆژانێكی هه‌ینی ده‌بێته بازاڕێكی زیندوو و فراوان بۆ سه‌رجه‌م كاڵا و شمه‌ك و كه‌لوپه‌ل و خۆراك، هاووڵاتییانیش وه‌ك بازاڕ له‌م رۆژه‌دا وێڕای به‌جێگه‌یاندنی سه‌ردانی گۆڕی مردووه‌كانیان، بازاڕیش ده‌كه‌ن و پێداویستییه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به درێژایی قه‌برستانی سه‌یوان كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی، بازاڕێكی فراوانی كاتی كه زیاتر له یه‌ك كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به لای راست و چه‌پی شه‌قامه‌كه‌دا ده‌كرێته‌وه و تایبه‌ته به ڕۆژانی هه‌ینی. فرۆشیاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و ڕۆژه‌دا زۆرترین كه‌لوپه‌ل و خۆراك و شمه‌ك ساغ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ناشاره‌زا رێی بكه‌وێته گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزی سلێمانی له نزیك قه‌برستانه‌كه، سه‌ره‌تا وا ده‌زانێ كه‌سێك مردووه و رێوڕه‌سمی ناشتنی بۆ ده‌كرێت، چونكه به هه‌زاران كه‌س له ده‌وروبه‌ری قه‌برستانه‌كه كۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام كه نزیك ده‌كه‌ویته‌وه، ده‌زانی بازاڕێكی فراوان و پڕه له پێویستییه‌كانی ناو ماڵ و خواردن و كه‌لوپه‌ل.
پێش 20 ساڵ، زیاتر هاووڵاتییان سه‌ره‌تا بۆ سه‌ردانی مردووه‌كانیان سه‌ردانی گۆڕستانه‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام ورده ورده ده‌وروبه‌ری گۆڕستانه‌كه وه‌ك بازاڕێكی لێ هات, له‌لایه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌هاتن بۆ لای مردووه‌كانیان، له‌گه‌ڵ جێهێشتنی گۆڕستانه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان پێویستی و خۆراكیان ده‌كڕی, تا وای لێ هات بازاڕه‌كه هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی له‌خۆ گرت و وه‌ك بازاڕێكی فراوانی لێ هات تایبه‌ت به ڕۆژانی هه‌ینی كه تا سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆیه.
عه‌لی ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه‌كه و ماوه‌ی 13 ساڵه كاری فرۆشتنی جوانكاری ناوماڵ و شووشه‌وات ده‌كات. ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێت, بازاڕه‌كه سه‌ره‌تا وه‌ك ئێسته قه‌ره‌باڵغ نه‌بوو, پێش 13 ساڵ ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك لێره كه‌لوپه‌ل و خۆراكمان ده‌فرۆشت، هاووڵاتییانیش به‌و شێوه‌ی ئێسته نه‌ده‌هاتن بۆ كڕینی پێویستییه‌كان.
زیاتر گوتی "لێره هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێك ساغ ده‌كرێته‌وه، وه‌ك بازاڕی له‌نگه وایه، له‌ڕووی نرخه‌وه جیاوازه له شتی بازاڕ و نرخه‌كانیش هه‌رزانن. هاووڵاتییانی ده‌وروبه‌ری گۆڕستانه‌كه و گه‌ڕه‌كه‌كانی تریش رۆژانی هه‌ینی دێن بۆ ئه‌م بازاڕه پێویستییه‌كانیان ده‌كڕن و ده‌چنه‌وه."
وه‌ك عه‌لی باسی كرد، بازاڕه‌كه پێش چه‌ند ساڵ هه‌ندێك جار كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرا له‌لایه‌ن لیژنه و پۆلیسه‌وه، به‌ڵام ئێسته هێزه‌كانی پۆلیس ته‌نیا بۆ پارێزگاری و چاودێری دۆخه‌كه دێن تا كێشه و ئاژاوه دروست نه‌بێت و ڕێگری له هه‌ر ڕووداوێك ده‌كه‌ن.
له سه‌عات حه‌وتی به‌یانییه‌وه به‌ره به‌ره فرۆشیاره‌كان روو له بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن و له شوێنی مه‌به‌ست جێگیر ده‌بن, به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له بازاڕه‌كه‌دا ته‌واوی پێویستییه‌كان له خۆراك و ناوماڵ و جلوبه‌رگ بگره تا ده‌گاته سه‌زه و میوه و وشكه و هه‌موو جوانكارییه‌كی ماڵ ده‌خرێته‌ڕوو.
له بازاڕه‌كه‌دا ته‌نیا پیاو كاری فرۆشتن ناكه‌ن، به‌ڵكو زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی شانبه‌شانی پیاو هه‌موو رۆژانێكی هه‌ینی له شه‌قامه‌كه‌ی ته‌نیشت قه‌برستانه‌كه شتومه‌ك ده‌فرۆشن.
مه‌لیعه جه‌عفه‌ر /55 ساڵ/ جلوبه‌رگی ژنانه ده‌فرۆشێ، ئه‌و به"وشه"ی گوت كه ماوه‌ی 10 ساڵه لێره هه‌موو رۆژێكی هه‌ینی سه‌عات حه‌وت جله‌كان به ئۆتۆمبێل ده‌گوازێته‌وه و ده‌ست به فرۆشتن ده‌كات.
مه‌لیعه پێی وایه بازاڕه‌كه شوێنێكی گونجاوه بۆ ساغكردنه‌وه و فرۆشتن. هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه "ئه‌وه‌ی دێته ئێره بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی دێت".
"هه‌موو هه‌ینییه‌ك به هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی شوێنه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌موو كه‌س سوود له فرۆشتنی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌بینن و بڕێكی زۆر ده‌فرۆشین، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆژانی تر له شوێنی خۆیان یان له ناو بازاڕ ده‌یفرۆشن" مه‌لیعه وای گوت.
عومه‌ر حه‌سه‌ن وه‌ك هاووڵاتییه‌كی كڕیار له‌ناو بازاڕه‌كه، به"وشه"ی گوت، "ماڵم سێ كیلۆمه‌تر له سه‌ر قهبرانهكهوه دووره، به‌ڵام ماوه‌ی 10 ساڵه هه‌موو رۆژێكی هه‌ینی دێمه ئێره بۆ كڕینی پێویستییه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویستی هه‌فته‌یه‌ك بێت ده‌یكڕم".
وهو هاووڵاتییه ئه‌و باسی له‌وه كرد كه له بازاڕه‌كه‌دا هه‌موو پێویستییه‌ك هه‌یه و نرخ و كوالێتییان زۆر باشه, ئه‌م بازاڕه بۆ ئه‌و كه‌سانه گونجاوه كه له هه‌فته‌كه‌دا ئیشوكاریان هه‌یه و ناتوانن پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی