هەردوو گۆرانیبێژى لاو ئاگرین دڵشاد و ئەلەند حازم بهرههمێكی نوێیان به شێوهى دوێت تایبەت بە نەورۆز بە ناوی "مەڕۆ" بڵاو کردەوە، تا ئامادهكردنى ئهم ههواڵهیش 77 ههزار بینهرى ههبووه.
ئاگرین دڵشاد و ئەلەند حازم نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆیان بە شێوەی دوێت تایبەت بە بەهار و نەورۆز بڵاو کردەوە، کە بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی گوتوویانە، گۆرانیی "مەڕۆ" میکس و ماستەرینگی موحەمەد زەکییە، ئەلەند خۆی کاری موزیکی بۆ کلیپەکە کردووە.
ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرێکی خەڵکی کەرکووکە، ساڵی 2014 پەیمانگای هونەرەجوانەکانی تەواو کردووە، قووتابى کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە، یەکێکە لە هونەرمەندە گۆرانیبێژە گەنجەکانی ئەمڕۆ، چەندان ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە.
ئەلەند حازم خەڵکی شاری دهۆکە، چەندان گۆرانی و کلیپی هونەریی تایبەت بە خۆی هەیە.