گۆرانیبێژى ناودارى كورد عەزیز وەیسی یەکێک لە گۆرانییەکانی گۆرانیبێژ میکائیل بەناوی "کیژەکان" گوتووەتەوە، به شێوهى كلیپ بۆ نهورۆزى ئهمساڵ بڵاوى كردهوه.
گۆرانی "کیژەکان"، یەکێکە لە گۆرانییە دیارەکانی گۆرانیبێژ میکائیل، عەزیز وەیسی بە ستایلێکی نوێ ئەم گۆرانییەی کردووە بە ڤیدیۆ کلیپ و وەکو دیاریی نەورۆز پێشکەشی هەوادارەکانی کردووە.
گۆرانییەکە، ئاوازی حەسەن شۆجەییە و میکس و ماستەرینگی لەلایەن داڤید نیازییەوە بۆ کراوە، دەرهێنەری کلیپەکە ناسر حەیدەرییە.
عەزیز وەیسی، ساڵی 1968 لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (بۆ تۆرای) لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، تاوەکو ئێسته خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، گۆرانییەکانی بە ستایلی شادە و ساڵانە لە کوردستان و ئەوروپا چەندان ئاهەنگ و کۆنسێرت ساز دەکات.