گۆرانیبێژى ناودارى لاوى كورد نەڤید زەردی نوێترین بەرهەمی خۆی بە شێوەی کلیپ تایبەت بە نەورۆز، بەناوی "سەرچۆپی" بڵاو کردەوە.
نەڤید زەردی بەرهەمە نوێیه‌كه‌ى له یووتووبى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ناوى ناوە "بۆمبی نێرگزاوی ساڵ"، به‌وهۆیه‌شه‌وه دەبێتە یەکەم کاری هونەریی ناوبراو کە تێیدا پۆشاکی کوردی لەبەر کردبێت و شێوازی شادی و هەڵپەڕکێ بێت.
شایه‌نى باس كردنه تاكو ئێسته زۆرترین بینرهى هه‌بووه له گۆرانییه‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى بۆ نه‌ورۆز به‌رهه‌مییان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
نەڤید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی 2004 ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانیەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپی و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.