ساڵانه چۆن له 21ی ئادار له كوردستان جه‌ژنی نه‌وروز پیرۆز ده‌كرێت، له هیندستانیش له هه‌مان مێژوو فێستیڤاڵی "هۆلی" بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌ست پێ ده‌كات كه له‌و وڵاته به فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان و خۆشه‌ویستی ده‌ناسرێته‌وه .
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له هیندستان و له‌ناو هیندۆسه‌كان بایه‌خێكی زۆر به فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان ده‌درێت و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا جه‌ژنه‌كه پیرۆز راده‌گیرێت، له‌و فێستیڤاڵه‌دا به سه‌ما و موزیك و گۆرانی بۆنه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و پیرۆزباییه له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
فێستیڤاڵی "هۆلی" جیاله‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ جه‌ژنی ره‌نگه‌كان، هاوكات "فێستیڤاڵی خۆشه‌ویستی"یشی پێ ده‌گوترێ.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه له‌و فێستیڤاڵه جۆره ماده‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنری كه چه‌ندان ره‌نگی له خۆ ده‌گرێ و خه‌ڵی ئه‌و وڵاته له‌و جه‌ژنه‌دا خۆیان پێ رهنگهورهنگ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ره‌نگه‌كانی زه‌رد و سه‌وز و سوور.