بە بۆنەی رۆژی جیهانیی قاوەوە ئەم سوودەی قاوە بزانە

:: PM:03:21:01/10/2016 ‌

ئەگەرچی توێژینەوەكانی زانستی سەردەم سەلماندوویانە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندان كێشە و گرفتی تەندروستی لە ئەندامە جۆراوجۆرەكانی جەستە.

بەڵام پسپۆڕان لەو بڕوایەدان، خواردنەوەی یەك یان دوو فنجان قاوە لە رۆژێكدا، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی یادەوەری و بیرنەچوونەوەی زانیارییەكان و رزگاربوون لە ژانەسەر، هاوكات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی مۆخیش تا ئاستێك كەم دەكاتەوە.

دووپاتكردنەوە لەم سوودانەی قاوە لەلایەن پسپۆڕانەوە، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی قاوەوەیە كە بریتییە لە 29ی سێپتەمبەر، دانان و دیاریكردنی ئەو رۆژەش بە رۆژی جیهانیی قاوە، لەسەر دەستی كۆمەڵەیەكی ژاپۆنی دەستی پێ كرد لە ساڵی 1983،  بەڵام دواتریش لە ساڵی 2005 لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەو رۆژە بە رۆژی نیشتمانیی قاوە دانرا، بەڵام دواجار لە ساڵی 2009 رۆژەكە وەك رۆژی جیهانیی قاوە دانی پێدا نرا لە نیوئاورلینزی ئەمەریكا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی مێژوونووسان، سەرەتای بەكارهێنانی قاوە دەگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵگەی یەمەنی، كە لە دانیشتنە كۆمەڵایەتییەكانیاندا بۆ یەكەم جار لە سەدەی 15 قاوەیان وەك خواردنەوەیەكی نەریتی پێشكەشی میوانەكانیان كردووە.

وشە/ شاشەنیوز. و: ئەهمەد كەیفی


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی