لایەنگرانی ناوەندی بڕیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی هەرێمی كوردستانیان لەلایەن هێرۆ برایم ئەحمەدی هاوسەری تاڵەبانی، كردووەتە باس و خواسی سەرەكی و چەندان پڕۆژە و موڵكی تایبەتی ئەویان ئاشكرا كرد.
پەیجەكانی ناوەندی بڕیار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە بەردەوامیدان لە هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی گەندەڵی هێرۆ برایم ئەحمەد، هۆتێلێكی تری ناوبراویان لە شاری سلێمانی ئاشكرا كردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەوان، ئەو هوتێلە ناوی "لالێزارە" و دەكەوێتە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی و لەسەر موڵكی گشتی و بە پارەی خەڵك و شیرینی نەوت دروست كراوە.
ئەوان هێمایان بەوەش كردووە كە هۆتێلەكە لە 60 ژووری تایبەت پێك دێت و 50 خانووی گەشتیاری لەگەڵدایە، بە توانجەوە نووسیویانە "ئەگەر ماڵ و موڵكی میللەتیش ناگەڕێنێتەوە بۆ حكوومەت، 60 ژوورە نایابەكەی هۆتێلەكە بدە بە قوتابییانی كەسوكاری شەهید كە لە زانكۆكاندا دەخوێنن، هەر ژوورێكی بە دوو منداڵی شەهید بدەیت جێی 120 كەس دەبێتەوە، 50 خانووە تایبەتەكەش بە خێزانی شەهیدانی شەڕی داعش بدە، ئەوكات باس لە خەمخۆری بۆ كەسوكاری شەهیدان بكە و جار جار سەردانی ماڵە شەهیدان بكە.
وشە/باز.