به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێم، له‌مڕۆ و سبه‌یدا بارانی به‌لێزمه و به‌فر له‌ناو پارێزگاكان و ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئادار، ئاسمان له نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆرێ، له دوای نیوه‌ڕۆوه لێزمه باران ده‌ست پێ ده‌كات، له ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێژه‌ی بارانه‌كه زیاتر ده‌بێ و هه‌ندێ جار هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێ.
له پارێزگای كه‌ركووك هیچ ئه‌گه‌رێكی به‌فر و بارانی به‌لێزمه نییه، ته‌نیا له دوای نیوه‌ڕۆوه كه‌مێك نمه باران ده‌بێت.
سبه‌ی یه‌كشه‌م 24ی ئادار، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت، دره‌نگانی شه‌و باران ڕێژه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێ و به‌رده‌وام ده‌بێ، پله‌كانی گه‌رما له نێوان حه‌وت تا 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
له سبه‌ینێوه تا رهبهیانی ڕۆژی دووشه‌ممه، باران له پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیبه‌گه، گوێر، مه‌خموور، قه‌راج، دووزخورماتوو، كفرلی، ئامرلی و حه‌وێجه زۆرتر ده‌بن.
ئه‌م شه‌پۆلی بارانه تا كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به نمه باران و پچڕ پچڕ له ناوچه جیاوازه‌كاندا بارانه‌كه ده‌گۆرێ.