ژنێك بەچەقۆ كوژرا

:: PM:12:23:23/03/2019 ‌
بەرپرسێكی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ژنێك بە چەقۆ دەكوژرێت و گومان دەكرێت بكوژەكە كەسێكی نزیكی كوژراوەكە بێت.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی ئادار، سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە "وشە"ـی راگەیاند، ڕووداوێكی كوشتنی ژنێك هەبوو دوێنێ لە گەڕەكی مامەیارە، ژنێكی عەرەبی تەمەن 28 ساڵ لە ماڵی خۆیدا بە چەقۆ كوژراوە و كەسوكاریشی گومانیان لە كەسێكی نزیكی خۆیان هەبووە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گوتی، ئەو كەسەش كە گومان لێكراوە گیراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

ئاشكرای كرد، ئەو خێزانە لە خانوویەك ژیاون و ئەو ژنە وەك ئاوارەی ناوچەكانی عێراق لەگەڵ خێزانەكەی روویان لەشاری سلێمانی كردووە و منداڵیشی هەیە.

كوشتنی ئەو ژنە لە كاتێكدایە پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد لە یانەیەكی شەوانە كەسێكیان ئازاد كردووە لەیەكەمین ڕۆژی نەورۆز كە لەلایەن چەند كەسێكەوە ڕفێنراوە لە بەرانبەر ئازادكردنیشی داوای پێنج هەزار دۆلاریان كردووە.




وشە - رامیار جەواد