پزیشكی دادی مووسڵ دوا ئاماری قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی 21ی مانگی ئاداری بۆ "وشه” نارد و ئاماژه‌ی پێ داوه، تا ئێسته 97 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئادار، پزیشكی دادی مووسڵ دوایین ئاماری قوربانیانی ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی مووسڵی به "وشه" دا، به پێی ئه‌و ئاماره‌ش 97 كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌و 97 كه‌سه 15 منداڵ، 64 ژن، 10 كچی منداڵ و هه‌شت كوڕی منداڵ بوون. له‌ناو 175 سه‌رنشینی ناو به‌له‌مه‌كه، تا ئێسته ته‌نیا 97 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه و توانرا 50 سه‌رنشین به زیندوویی ڕزگار بكرێن، 28 كه‌سی تر هێشتا بێ سه‌روشوێنن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، تا ئێسته یاداشتی گرتن بۆ 18 كه‌س له به‌رپرسان و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی دوورگه‌ی ئوم ڕه‌بیعه‌ین و خاوه‌ن و وه‌به‌رهێنی ئه‌و كه‌شتییه ده‌ركراوه، ته‌نیا توانراوه پێنج كه‌سیان بگرن.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م 21ی ئادار، له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری مووسڵ له‌سه‌ر ڕووباری دیجله، به‌له‌مێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییه‌وه ژێرئاو كه‌وت، به‌هۆیه‌وه 97 كه‌س خنكان و ژماره‌یه‌كی تریش بێسه‌روشوێن بوون.