پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان عاشقان یه‌كێكه له باوترین ده‌ربڕینه‌كانی خۆشه‌ویستی نێوانیان، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه عاشقان شه‌وانه ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن:
_ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌یه‌وێ دوا ده‌نگ كه ده‌یبیستێ، ده‌نگی تۆ بێت، چونكه ناتوانێت له نزیكه‌وه گوێی له قسه‌كانت بێ، پێوه‌ندیت پێوه ده‌كات.
_ ده‌یه‌وێ زیاتر له‌گه‌ڵت ڕۆمانسی بێت، وه‌ك ئاشكرایه كه شه‌وان له‌ناو جێیه‌كه‌ی ده‌بێت و پشوو وه‌رده‌گرێ، زیاتر بیر له‌و شتانه ده‌كاته‌وه كه دڵخۆشی ده‌كات، بۆیه قسه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كات و خۆشه‌ویستیی خۆیت بۆ ده‌سه‌لمێنێ.
_ له به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ و كاتی نانخواردن و له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كا كاته‌كانی خۆیت له‌گه‌ڵ به‌ش بكات و هه‌ست به‌وه بكات كه له جه‌سته‌شت دوور بێت له دڵت نزیكه، بۆیه تا كاتی خه‌وتنیش قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات و گرنگیت پێ ده‌دا.