وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تى كرده‌وه هیچ خشته‌یه‌كى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بڵاو كرابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئادار، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و خشته‌ى له هه‌ندێك تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاو كراوه‌ته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و فه‌رمى نییه.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشى كرده‌وه كه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ى خشته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێ و سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه ده‌ست پێ ده‌كات.
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو پێش نه‌ورۆز كۆتایی هات و دواى لابردنى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه و ناردنى پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنى داوه كه 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات.