26 هاووڵاتیی لە سلێمانی بریندار بوون

:: PM:05:49:23/03/2019 ‌

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕای گەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا 10 ڕوواوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویانداوە كە بەهۆیانەوە 26 هاووڵاتی برینداربوون.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاندووە، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو واتە لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا، بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە هیچ كەس گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام 26 هاووڵاتیی برینداربوون.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، 10 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە كە هەشتیان لە دەرەوەی شار تۆماركراون و دوو ڕووداوی هاتوچۆش لە ناوەوەی شار تۆمار كراون.

" ڕووداوەكانی هاتوچۆ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكرووە، بە جۆرێك لە جەژنی نەورۆزی ساڵی ڕابردوو13 ڕووداو ڕوویاندابوو كە بەهۆیانەوە 10 هاوڵاتی برینداربوون و كەسێكیش گیانی لەدەستدابوو" هاتوچۆی سلێمانی وا دەڵێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕێنوێنی بۆ شۆفێرانی شارەكە بڵاو كردبووەوە، هاوكات لە تەواوی ڕێگاكان پۆلیسی هاتوچۆ ڕۆڵیان بینیوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم