هەرێم سەڵاح نوێترین به‌رهه‌مى به‌شێوه‌ى كلیپ بڵاو کردەوە

:: PM:09:15:23/03/2019 ‌
گۆرانیبێژى لاوى كورد هەرێم سەڵاح له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاو کردەوە.

هەرێم سەڵاح لە پێگه‌ی تایبه‌تى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە کە کلیپێکە بەناوی "هەرتۆی دەوێ"، گۆرانی "هەرتۆی دەوێ"، هۆنراوەی هێمن حەمیدی گۆرانیبێژ و شاعیرە و ئاوازی هەرێم سەڵاح خۆیەتی، کاری موزیکی لەلایەن ڕێناس کورداکس بۆ کراوە، سیامەک فەقێ زادە کاری میکس و ماستەرینگی بۆکردووە.

هەرێم سەڵاح برای هونەرمەندان (هەڵبەست و هەردی)یە، سەرەتای کاری هونەریی لە ڕێگەی ژەنینی ئامێری (نەی)یەوە بووە، چەند ساڵێكیشە وەك گۆرانیبێژ دەركەوتووە و چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هەیە.



وشە - محەمەد میران