به بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین كتێبی شێرزاد هه‌ینی، ئه‌كادیمیای كوردی ئێواره كۆڕێك بۆ ئه‌و نووسه‌ره له‌باره‌ی ناساندنی كتێبه‌كه‌ی ساز ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م 25ی ئادار، ئێواره كۆڕێك بۆ مامۆستا شێرزاد هه‌ینی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی دیاری كورد له لایه‌ن ئه‌كادیمیای كوردییه‌وه ساز بكرێت، كه له‌باره‌ی ناساندنی ڕۆمانی "هه‌ولێر ڕینكهبی به‌رگی 11" ده‌بێت.
له كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌ر ناساندنێكی پوخت بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات و له كۆتاشدا به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شی ده‌كات، تێیدا ده‌یان نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی دیاری كورد به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ئه‌م رێوڕه‌سمه سبه‌ی سه‌عات چواری ئێواره له ئه‌كادیمیای كوردی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له هه‌ولێر ساز ده‌كرێت.