لە هەڵەبجە حەوت رووداوی سووتان و هاتوچۆ روویاندا

:: AM:11:53:24/03/2019 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی پارێزگای هەڵەبجە لە ئامارێکدا سەرجەم رووداوەکان و ژمارەی سەرادنیکەرانی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئەو شارە لە سێ رۆژی پشووی نەورۆزدا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەم 24ی ئادار بەڕێوەبەرایەتی گتشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ئاماری سی رۆژی جەژنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئەو شارەی بڵاو کردەوە و رای گەیاند، لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا سێ رووداوی هات٥ووچۆ روویان داوە.

زیاتر روون کراوەتەوە، لە رۆژانی پشووی نەورۆزدا 325 هاوڵاتی بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەڵەبجەیان کردووە.

لە ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجەدا ئاشکرا کراوە، لە ماوەی رۆژانی پشوودا سێ رووداوی هاتووچۆ روویان داوە کە هیچ زیانێکی گیانییان لی نەکەوتووەتەوە.

هاوکات بڵاویشی کردوەتەوە، هەر لەو ماوەیەدا چوار رووداوی سووتان لە بەشی فریاکەوتن تۆمار کراوە هە خۆشبەختانە ئەوانیش هیچ رووداوی گیان لەدەستدانی لێ نەکەوتووەتەوە.



وشە - هیدایه‌ت جان