له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه چونكه ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له ئارادایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ـى ئادار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان له ئاگه‌دارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی پاڵه‌په‌ستۆی نزمی هه‌ردوو ده‌ریای سوور و ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و بارانی به‌خوڕ و به‌هێز و هه‌وره‌بروسكه له‌خۆ ده‌گرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێژه‌یه‌كی زۆر باران ببارێت و ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له ناوه‌ندی شار و شه‌قامه گشتی و ناوچه نزم و چاڵه‌كاندا.
له ئاگه‌دارییه‌كه‌دا هۆشدارى به هاووڵاتییان دراوه له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له ماڵه‌كانتان ببمێننه‌وه تا تیمه فریاگوزارییه‌كان ده‌گه‌نه لاتان، هه‌وڵ بدرێت قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دروست نه‌كرێت تا تیمه فریاگوزارییه‌كان به‌زووترین كات بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێویستیان به هاوكاری هه‌یه.
ئاماژه دراوه، خۆتان بپارێزن له مانه‌وه له ناوچه به‌رز و چۆڵ و شاخاوییه‌كان، چونكه شه‌پۆله‌كه بارگاوییه به‌هه‌وره بروسكه بارگه‌ی كاره‌بایی به‌رز، هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتییانه ده‌كه‌ن كه پیشه‌یان به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و شوانییه خۆیان بپارێزن له بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و ماڵاته‌كانیان بۆ شوێنه به‌رز و دووره ده‌سته‌كان، شوفێران ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت له كاتی گه‌یشتنی شه‌پۆله‌كه ڕێیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار به‌كار نه‌هێنن و له شوێنی سه‌لامه‌تی خۆیان بمێننه‌وه.
له كۆتایى هۆشدارییه‌كه‌دا هاتووه، داوا ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان شه‌پۆلی بوومه‌له‌رزه‌ی پێدا تێپه‌ڕیوه و بووه‌ته هۆی جووڵانی توێكڵی زه‌وی و ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه له‌كاتی بوونی بارانی به‌هێز و به‌خوڕ به‌ردی گه‌وره بخلیسكێته خواره‌وه، بۆیه له بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی له جۆره تیمه‌كانمان ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه.