گرته‌یه‌كى ڤیدیۆی نوێى ڕووداوه‌كه‌ى مووسڵ بڵاو ده‌بێته‌وه كه له ڕێى كامێره‌ى چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و ده‌رده‌كه‌وێت كه زیاتر له 250 هاووڵاتیی سه‌رده‌كه‌ون.
ڕۆژى پێنجشه‌مى ڕابردوو له ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى مووسڵ به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتیی گیانیان له ده‌ستدا كه تا ئێسته ته‌رمى 97 كه‌س له سه‌رنشینانى دۆزراونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا به‌له‌مه‌كه ده‌توانێت 50 تا 60 كه‌س هه‌ڵبگرێت.
ڕووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه و ئێسته ناوچه‌ی گه‌شتیاری "جه‌زیره"ی باكووری رۆژئاوای مووسڵ، داخراوه و حكوومه‌تی عێراقیش، سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند.
به‌پێى گرته‌یه‌كى نوێى ڕووداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ركه‌وتوون، پێده‌چێت ئاماره‌كان زیاتر بن وه‌ك له‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه و هێشتا ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك بێسه‌روشوێن بووبن.
جهزیرهكه شوێنێكی گه‌شتیارییه و ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله، هاووڵاتیانیش له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز، به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردبوو.