كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى ده‌ستى پێ كرد.. سێ خاڵ بۆ گفتوگۆ دانراون

:: PM:12:05:24/03/2019 ‌

شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام و كۆبوونەوەی نێوانیان بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد.

به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه‌" له‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌مڕۆى نێوان شاندى پارتى و یه‌كێتى گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ خاڵ ده‌كرێ كه‌ ئه‌مانه‌ن: 

1- تاوتوێی بەركەوتەی یەكێتی لە حكوومەت دەكرێت.
2- پارتى وه‌ڵامى ئه‌و داواكاریانه‌ى یه‌كێتى ده‌داته‌وه‌ كه‌ پێشتر داواى چه‌ند پۆستێكیان كردبوو.
3- شاندی پارتی داوا لە یەكێتی دەكات فراكسیۆنەكەیان بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان بكات.

شاندی پارتی پێكھاتووە لە كەمال كەركووكی، كاكەمین نەجاڕ، عەلی حوسێن، ھێمن ھەورامی، عەلی عەونی، فرسەت سۆفی، دڵشاد شەھاب. 

شاندی یەكێتی بریتین لە عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵا، شاڵاو كۆسرەت، لاھور جەنگی، عەدنان حەمە مینە، لەتیف شێخ عومەر.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم