چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو فڵچه‌یه‌كی پاككردنه‌وه‌ی توالێته‌كانیان له‌سه‌ر شێواز و شێوه‌ی دۆناڵد تره‌مپی 45ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و له مه‌كۆكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین بڵاویان كردووه‌ته‌وه و به خه‌ڵكی ده‌فرۆشن.
ئێسته ده‌توانی به
فڵچه‌ی تره‌مپ توالێته‌كه‌ت پاك بكه‌یته‌وه، به تایبه‌تمه‌ندی زۆر گونجاوه‌وه به‌رهه‌م هێنراوه و ده‌توانرێ به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان توالێته‌كان پاك بكاته‌وه، جیا له‌وه‌یش بۆنداره و به ئاسایی بۆنی توالێته‌كان بۆ بۆنێكی سروشتی و خۆش ده‌گۆڕێت، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزه‌كان و له فڵچه‌كانی تر بوونی نییه.
ددانه‌كانی فڵچه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی پرچی زه‌ردی تره‌مپ دروست كراون و دوای ئه‌وه‌یش شێوه‌ی تره‌مپ به جلی فه‌رمی و به بۆینباغێكی سووره‌وه دروستكراوه و ده‌سته‌كانی كراوه‌یه و به یه‌كێكیان ئاماژه ده‌كات، كه ڕێك هاوشێوه‌ی جوله به‌رده‌وامه‌كانی دۆناڵد تره‌مپه.
جیا له‌وانه ددانه‌كانی فڵچه‌كه درێژن و ده‌توانن ببن به باشترین پاككه‌ره‌وه، شوێنی دروستكردنی فڵچه‌كه‌یش له وڵاتی نیوزله‌ندایه و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه كه دوای بڵاوكردنه‌وه و ریكلام بۆ كردنی، بووه‌ته باوترین جۆری فڵچه كه خه‌ڵكی داوای ده‌كه‌ن، به‌هۆی زۆری خواست له‌سه‌ری كاتێك له ئۆنلاین ده‌یكڕن ده‌بێ ماوه‌ی شه‌ش تا هه‌شت هه‌فته چاوه‌ڕوان بن تا به ده‌ستتان ده‌گات و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 35 دۆلار و ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه.