سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاشكرای كرد، كه ده‌رچوونی به‌شێك له هێزه‌كان له هاوپه‌یمانی نه‌سڕ به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه حكوومه‌تی نووری مالیكی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ عێراق كرد و هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه كه‌ركووك به هاوكاری به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی گه‌ڕێنرایه‌وه باوه‌شی عێراق.
عه‌بادی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی گوتی، به‌شێكی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی 2018 ساخته‌كرا و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش له‌وباره‌وه نه‌كرا، دوای ئه‌وه‌یش كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستوه‌ردانی له كاروباره‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ كرد و وایكرد به‌شێك له هێزه به‌شدار و پێكهێنه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ له لیسته‌كه بكشێنه‌وه و بچنه پاڵ هاوپه‌یمانییه‌كانی تر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق باسی له‌وه‌یش كرد، كه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بۆ ناشرینكردنی وێنه‌ی ئه‌و له شه‌قامی عێراق به‌رپا كرا و جۆره‌ها تۆمه‌تیان دایه پاڵ.
له‌باره‌ی ده‌رچوون و هێنانی هێزه‌كانی ئه‌مره‌یكایش له عێراق، حه‌یده‌ر
عه‌بادی گوتی، هاتنیان له حكوومه‌تی دووه‌می نووری مالیكی بوو و دوای كه‌وتنی مووسڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران كۆمه‌كی عێراقیان كرد، به‌ڵام ئێرانییه‌كان چه‌ك و كۆمه‌كی سه‌ربازییان بێ به‌رانبه‌ر به عێراق نه‌ده‌دا، به‌ڵكوو له به‌رانبه‌ردا پاره‌یان ده‌ویست.
هه‌وڵه‌كانی عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به بڕوای حه‌یده‌ر عه‌بادی كاری هه‌ڵه‌ن و دووباره دۆخی شاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نازانێت و گوتی، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی توانیمان كه‌ركووك بگه‌ڕێنینه‌وه ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی فیدرالی و ئێسته‌یش نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆخه‌كه بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه.