ئەمشەو ئەگەرى دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەك هەیە

:: PM:04:56:24/03/2019 ‌

قایمقامییەتی شارۆكەی كەلار هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی سنوورەكە كە پێشبینی دەكرێ‌ ئەمشەو شەپۆلێكی باران ڕوو بكاتە ناوچەكە و گەری لافاویش هەیە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەم 24ی ئادار، قایمقامییەتی شارۆكەی كەلار راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاندووە، بە پێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لەمشەودا ئەگەری بارانبارینی بەهێز لە ئارادایە و بۆ ئەو مەبەستە داواتان لێ دەكەین ئاگاداربن بە تایبەتی ئەو خانووانەی دەكەونە سەر چەمی ڕووباری سیروان و هەروەها ئەو ماڵ و گەڕەك و ناوچانەی نزیكن لە ڕێڕەوی ئاوی لافاو و ناوچە نزماییەكانی دەوروبەری شارەكە. 

قایمقامیەتی كەلار دەڵێت، تیمە فریاگوزارییەكان لە هەموو لایەنە پێوەندیدارەكان لە ئامادەباشیدان و بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراویش پێوەندی بكەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە.. قایمقامیەتی كەلار. 07729969545، 07701573996. بەرگری شارستانی 115، پۆلیسی 104. شارەوانی 07701484231

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو شەپۆلێكی بەفر  و باران ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم