له‌وه ده‌چێ هه‌ندێك له خه‌سڵه‌ته‌كانى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت جارێكى تر له رووسیا ده‌ربكه‌ونه‌وه، دیارترین ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌یش دانانى سوپایه‌كه به ناوى سوپاى لاوان كه به رووسى به Yunarmia ناو ده‌برێت، كه وه‌ك رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى باسى كردووه، ئه‌م سوپایه‌ى رووسى هاوشێوه‌ى لاوانى پێشه‌نگى سه‌رده‌مى یه‌كێتى سۆڤییه‌ته.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ ئامانجى لاوانى پێشه‌نگ بڵاوكردنه‌وه‌ى گیانى شیوعییانه بوو، ئه‌م رێكخستنه‌ش له سه‌رده‌مى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت، به سه‌ربازگه هاوینییه‌كانى به‌ناوبانگ بوو.
به‌ڵام ئامانجى سوپاى لاوانى رووسیا چاندنى تۆوى نیشتمانپه‌روه‌رییه له گیانى منداڵان. ئه‌م سوپایه‌ى رووسیا له مانگى ئایار/مایۆى ساڵى 2016 دامه‌زراوه و ته‌مه‌نى ئه‌ندامانى ئه‌م سوپایه له نێوان هه‌شت تا 18 ساڵانن، له 85 ناوچه‌ى رووسیا بنكه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى ئاشكراى ده‌كات ده‌یان هه‌زار منداڵى بێ دایك و باوك له‌م سوپایه دانراون، سوپاكه‌یش راسته‌وخۆ سه‌ر به ڤیلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیایه، ئه‌م منداڵانه له بوارى به‌كارهێنانى تفه‌نگ و زۆرانبازى و به‌كارهێنانى په‌ره‌شووت مه‌شقیان پێ ده‌كرێت و چه‌ندان وانه‌یان له‌باره‌ى مێژووى رووسیاوه پێ ده‌گوترێته‌وه.
ده‌یلى مایلك ده‌ڵێ به‌شێك له‌وانه‌ى ره‌خنه له دامه‌زراندنى ئه‌و سوپایه ده‌گرن، پێیان وایه لاساییكردنه‌وه‌ى سوپاى لاوانى هیتله‌ره، ئه‌م كاره‌یش به "بێ ره‌وشتى" ده‌زانن ئامانج لێى به‌رزكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى چه‌كدارانى سوپایه. هه‌ندێكى تریش پێیان وایه ئه‌مه به سه‌ربازكردنى كۆمه‌ڵگاى رووسیایه له كاتێكدا ئه‌م وڵاته پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا گرژ ده‌بێت.
هه‌ر به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سوپاى لاوانى رووسیا له 353 هه‌زار كه‌س پێكهاتوون و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م ژماره‌یه له ساڵى داهاتوو بگات به ملیۆن كه‌س كه سه‌رجه‌میان منداڵن و ته‌مه‌نیان كه‌متر له 18 ساڵه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م ره‌خنانه به‌رپرسانى باڵاى سیاسى و سه‌ربازى رووسیا، دووپات له‌سه‌ر گرنگى ئه‌و سوپایه ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان پێشتر گله‌ییان له نه‌وه‌ى نوێى كۆمه‌ڵگاى رووسى هه‌بووه، گوایه له ته‌قه‌كردن ده‌ترسنن و نازانن نارنجۆك به‌كار بهێنن. وه‌زیرى به‌رگریى رووسیایش ده‌ڵێ پێویسته پێوه‌ندییه‌كى به‌هێز له نێوان سوپاى لاوان و سوپاى رووسیا هه‌بێت.
ئانا كۆزنیتسۆڤا كه به‌رپرسى مافه‌كانى منداڵانه له سووریا و له تیمى سه‌رۆكى رووسیایه، هه‌وڵ ده‌دات زیاتر له 50 هه‌زار منداڵ له هه‌ردوو ره‌گه‌ز بخاته ناو ریزى سوپاكه‌وه. رۆژنامه‌یه‌كى رووسى ئاشكراى كردووه ئه‌م ژنه داواى له به‌رپرسانى ناوخۆى رووسیا كردووه رۆڵیان هه‌بێت له هه‌ڵمه‌تى به‌سه‌ربازكردنى منداڵان.
ره‌خنه‌گران ده‌ڵێ منداڵانى هه‌تیو له رووسیا تواناى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان نییه، چونكه ئه‌وان له ژێر راسپارده‌ى ده‌وڵه‌تدان.
چاودێران دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌سه‌رده‌مى یه‌كێتى سۆڤییه‌ته‌وه ماوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وكات منداڵانى هه‌تیو ده‌خرانه ریزى میلیشیا و هه‌واڵگرییه‌وه.
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى رووسیا هاوشێوه‌ى زۆر له به‌رپرسانى تر‌ى ئه‌م وڵاته داكۆكى له بیرۆكه‌ى مه‌شقى منداڵان ده‌كات له‌رووى سه‌ربازییه‌وه ئه‌و ره‌خنه‌ى هه‌یه له‌وه‌ى مه‌شقى سه‌ربازیى له قوتابخانه‌كان نییه.
ڤیكتۆر بۆندیرۆڤ سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌رگریى له په‌رله‌مانى رووسیا هه‌مان بۆچوونى هه‌یه و ده‌ڵێ "منداڵان ئێسته له ته‌قه‌ى تفه‌نگ ده‌ترسن، بۆچى مه‌شقى سه‌ربازى له قوتابخانه‌كان پووچه‌ڵ كرایه‌وه كه جاران هه‌بوو، ئێمه پێویستمان به‌م شتانه‌یه چونكه ئێسته رووسیا له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ره".
ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه به‌م شێوه‌یه داكۆكى له بیرۆكه‌ى سوپاى گه‌نجانى رووسیا ده‌كه‌ن، كه‌سانى تر هه‌ن له ناو كۆمه‌ڵگاى رووسى بیرۆكه‌ى دانانى سوپاكه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به كارێكى بێ ره‌وشتى ده‌زانن، نیكۆلاى شیرباكۆڤ كه پزیشكێكى ده‌روونییه ده‌ڵێ "ئه‌م بیرۆكه‌یه پیشه‌یى نییه، ته‌نانه‌ت به‌دڕه‌وشتییه".
ئه‌لیكسانده‌ر گیزالۆڤیش كه چالاكێكى سیاسییه ده‌ڵێ "كاتێك منداڵان جلى سه‌ربازییان له‌به‌ر ده‌كرێت، ئه‌وا كارێكه ئاكارى تێدا نییه". ئه‌و پیاوه سه‌رى له‌وه سوڕماوه كه كه‌سانێك سه‌رپه‌رشتى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كه‌ن گوایه به‌وه ناسراون داكۆكى له‌مافى منداڵان ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێ "كه‌سانێك كه بایه‌خ به پاراستنى منداڵان ده‌ده‌ن له سه‌رووى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئه‌ى ئه‌و كاته كێ منداڵانى رووسیا ده‌پارێزێ".
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاكانى رووسیا بڵاو ده‌كرێنه‌وه ئامانجى رووسیا ئه‌وه‌یه له‌مانگى ئایارى داهاتوو ژماره‌ى چه‌كدارانى سوپاى لاوانى رووسیا ده‌گات به 500 هه‌زار كه‌س، بڕیاریشه له ساڵى داهاتوو بگات به ملیۆنێك.
به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت مرۆڤى خوار 18 ساڵ چه‌كدار بكرێت، چه‌ندان جاریش رێكخراوه‌كانى بوارى مافه‌كانى منداڵان ره‌خنه‌یان له میلیشیاكان گرتووه، له‌وه‌ى منداڵانیان خستووه‌ته ریز هێزه‌كانییانه‌وه، به‌ڵام رووسیا به فه‌رمى وه‌ك زلهێزێك كار له‌سه‌ر چه‌كداركردنى منداڵان ده‌كات.