به‌ره به‌ره ئه‌م په‌رۆشییه بۆ بابه‌تى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق نامێنێ و به پێچه‌وانه‌ى چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، كه ئه‌و كات زۆرینه داواى ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد، ئێسته چه‌ندان لایه‌ن هه‌ن به ئاشكراى داكۆكى له مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات په‌رۆشى بۆ بابه‌تى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌ك پێشتر نه‌ماوه و ئه‌و كۆششانه شكستیان هێناوه كه بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌دران.
راپۆرته‌كه به‌م ناونیشانه له رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب بڵاوكراوه‌ته‌وه "به‌ره‌ى بانگه‌وازكه‌ر بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دووله‌ت ده‌بێت".
بۆ سه‌لماندنى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م ناونیشانه‌یش، به‌ر له هه‌موو شتێك رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات زانیارى هه‌یه له‌باره‌ى شكستى ئه‌و كۆششانه‌ى لایه‌نه نزیكه‌كانى ئێران له عێراق ده‌یده‌ن، به ئامانجى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان بڕیارێك له سه‌ر دۆسیه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بدات، به تایبه‌تیش باس له‌وه ده‌كرێت هه‌ندێك كه‌سایه‌تى كه پێشتر دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوون، به‌ڵام ئێسته ئه‌و په‌رۆشیه‌یان نه‌ماوه، نموونه‌یش نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق و موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره.
ئه‌و شكست و نه‌مانى په‌رۆشییه وایكردووه، به‌ره‌ى دۆستانى واشنتن به ئاشكرا هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌رببڕن. یه‌كێكیش له كه‌سه ناوداره‌كانى ئه‌و به‌ره‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه، جیا له چه‌ندان لایه‌نى كوردى و سوننى.
ئه‌گه‌ر پاشگه‌زبوونه‌وه له بابه‌تى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به ئاشكرا هه‌ستى پێ ده‌كرێت، ئه‌وا چه‌ندان هۆكارى له پشته‌وه هه‌بووه، له‌وانه چه‌ندان بابه‌تى نوێ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ركه‌وتوون.
جیا له‌مه‌یش ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌یرى هۆكارى پێداگریى لایه‌نه عێراقییه‌كان بكرێت له سه‌ر بابه‌تى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه چه‌ند هه‌ڵوێستێكى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌ر له هه‌موویان سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ى بوو بۆ عێراق، دواتریش ئه‌وه بوو كه گوتى" هێزه‌كانى ئێمه له عێراق چاودێریى جموجۆڵى ئێران ده‌كه‌ن".
دواى ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى تره‌مپ كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى باڵاى ئه‌مه‌ریكى سه‌ردانى عێراقییان كرد، بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى عێراقییه‌كان، بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه نه‌بوونى جاڕسكردنێكى تر‌ى تره‌مپ و دڵنیایی به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ره‌نگه هۆكارێكى تر بێت له نه‌مانى په‌رۆشى له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان بۆ بابه‌ته‌كه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باس له‌وه ده‌كات، تاكه لایه‌نێك كه وازى له‌م دۆسیه نه‌هێناوه، هاوپه‌یمانى فه‌تحه كه زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه له ئێرانه‌وه نزیكن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه ده‌كرێت فه‌تح نه‌یتوانیوه هیچ به‌ڵێنێك له لایه‌نه‌كان وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، كه ده‌یانه‌وێ ئه‌م كاره‌یان له‌رێى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه بێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له كۆششه‌كانى فه‌تح ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هاوپه‌یمانى سائیروون كه یه‌كێكه له فراكسیۆنه گه‌وره‌كانى په‌رله‌مان هیچ بایه‌خێك به پرۆژه بڕیارى ده‌ركرنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نادات، لایه‌نه سوننه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ى سائیروون په‌رۆشییان بۆ بابه‌ته‌كه نییه. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى لایه‌نه كوردییه‌كانیش سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كورد به راشكاویى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بیرۆكه‌كه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب، هه‌وڵێكى تر‌ى شكستخواردووى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هاوپه‌یمانى فه‌تح هه‌وڵى داوه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رازى بكات، تا بابه‌تى مانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان له عێراق بخاته كارنامه‌ى یه‌كێك له دانیشتنه‌كانى، كه‌چى له‌م هه‌وڵه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
هه‌رچه‌نده نوورى مالیكى ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بووه، به‌وه ناوبانگى ده‌ركردبوو كه دانووستانێكى درێژى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كردووه، تا له‌ساڵى 2011 له عێراق كشانه‌وه، كه‌چى ئێسته هاوپه‌یمانى فه‌تح نه‌یتوانیوه نوورى مالیكى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رازى بكات، تا له په‌رله‌مان پاڵپشتى بكه‌ن.
كۆى ئه‌م بارودۆخه‌ى سه‌ره‌وه وایكردووه، ئه‌وانه‌ى خۆیان به دۆستى ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن و له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكان له هه‌ڵوێسته‌كیانیان راشكاوانه‌تر بدوێن و نه‌یشارنه‌وه. هه‌رچه‌نده عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ك دۆستێكى دێرینى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ناسرێت، به‌ڵام ئه‌و به‌راشكاوى بۆچوونى خۆى ده‌رنه‌خستووه، به‌ڵام به كردار دژى هه‌ر هه‌وڵێكه كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكات.
عه‌ممار حه‌كیم رابه‌رى ره‌وتى حیكمه‌یش پێیوایه ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت بدرێت به حكوومه‌ت، ئه‌و بڕیارى له‌سه‌ر بدات. له‌وه‌ته‌ى هاوپه‌یمانى سائیروون وه‌ك یه‌كه‌م لایه‌نى براوه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وتووه، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى سائیروون زمانى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌رم بووه، كه‌چى عێراقییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یان له‌بیره سه‌در له دواى رووخانى رژێمى به‌عس له عێراق یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى به‌هێز به‌ره‌نگارى ئه‌مه‌ریكیه‌كان بووه‌وه.
له كاتێكدا كورد پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌یه، سوننه‌كانیش مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌دڵنییایه‌ك ده‌زانن بۆ خۆیان. ئه‌وا پێكهاته‌ى شیعه ده‌مێنێته‌وه، كه له سه‌ره‌وه ئاماژه بۆ هه‌ڵوێسته‌كانیان كراوه و دووبه‌ره‌كى نێوانیان خراوه‌ته‌ڕوو. له بارودۆخێكى وه‌هادا ئه‌سته‌م ده‌بێت په‌رله‌مانى عێراق بتوانێ بڕیارێك له دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بدات.