بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، پلانی خۆی وەك ساڵنامەی خوێندن لە شاری سلێمانی بۆ وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم دوای كۆبوونەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی سەرجەم شارەدێ و شارۆكەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوو پلانی بنەڕەتی بۆ خوێندنی ئەمساڵ دانا و بڕیارە سبەی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی بكات.
شاخەوان عەلی بەڕێوبەری بەژداربووی چەمچەماڵ لە كۆبوونەوەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێمە بەتەواوی و دوایین هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەك خۆی لێبێتەوە بۆیە دوو پلانمان داناوە.
ئەم بەڕێوبەرە دەڵێت، پلانی یەكەممان بریتیە لە درێژكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن بۆ مانگی تەمووز تاوەكو تاقیكردنەوەی پۆلی 12 لە هەرسێ پارێزگاكە بەیەكەوە بكرێت.
لەبارەی پلانی دووەم دەڵێ، ڕۆژی 10ی حوزەیران تاقیكردنەوەكان دەست پێ بكات، بەڵام پارێزگای سلێمانی خولی سێیەمی هەبێت بۆ تاقیكردنەوەكان، بەمەش دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی سەرجەم پشووەكانی مانگی ئادار كەم بكرێنەوە، واتە ڕۆژی پشوو تەنیا بۆ چوار ڕۆژ كە لە 20 بۆ 24 ئادار دەبێت.
ئەو بەڕێوبەرە لەبارەی قبووڵكردن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە كە كامە پلان قبووڵ دەكرێت دەڵێ، بەرنامەی خۆمان ئاراستە كردوون و ڕەنگە پلانی هاوبەش لە نێوان پلانی یەكەم و دووەم لە وەزارەتی پەروەردە دابندرێت.
به‌هۆی بایکۆتکردنی مامۆستایانه‌وه، له ده‌ڤه‌ره‌کانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان تا ئێسته پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستی پێ نه‌کردووه، داواکارییان چاککردنی مووچه‌کانیانه، له‌گه‌ڵ پێدانی پاره‌ی مانگانه له کاتی خۆیدا، هه‌رچه‌نده پێشتر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری خه‌رجکردنی شه‌ش ملیار دیناری بۆ مامۆستایان دا که له مانگی تشرینی یه‌که‌م/ ئۆکتۆبه‌ره‌وه بۆیان خه‌رج بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێکخراوێکی ئه‌ڵمانی و چه‌ند بازرگان و سه‌رمایه‌دارێکیش له ڕێگه‌ی ژووری بازرگانیی سلێمانی، بڕیاری هاوکاریان داوه، به‌ڵام مامۆستایان سه‌رجه‌می ئه‌وانه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.