كۆمپانیای ئۆپۆ بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی ئادار، نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه كه ئه‌وه‌یش مۆبایلێكه كه ئۆپۆ ڕكابه‌ری دنیای پێ ده‌كات.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نویترین به‌رهه‌می ئۆپۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆپۆ بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی ئادار، نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Oppo AX5s"ه‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاو كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ئۆپۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م مۆبایله هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه كه توانی ركابه‌ری به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا بكات.
ئۆپۆ ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.20 ئینجه كه به‌سیسته‌می FULL HD كارده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی چوار گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه بۆ به‌هێزترین سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه خاوه‌ن كامێرایه‌كی زۆر جوانه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 12 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 24 مێگاپێكسڵه، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 4320 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌وه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 320 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ" به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.