ژنانی دووگیان وریای قڕكەری مێروو بن

:: PM:10:14:24/03/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد كە ئەو ژنە دووگیانانەی دووچاری بەركەوتنی قڕكەرەكانی مێروو دەبنەوە، ئەگەری مەترسی تووشبوونی منداڵەكانیان بە ئۆتیزم زیاترە.

توێژەران بۆیان دەركەوت كە ئەو منداڵانەی بەر لەدایكبوونیان یان لە یەكەم ساڵی تەمەنیان دووچاری قڕكەری مێروو هاتوونەتەوە، بە رێژەی 10% زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە شێوانی ئۆتیزم هەیە، وەك ماڵپەڕی "دەیلی مێڵ"، بڵاوی كردەوە. 

تیمی توێژینەوەكە لە كۆلیجی تەندروستی گشتی لە زانكۆی كالیفۆڕنیا لە لۆس ئەنجلۆس داوای لە دامەزراوە تەندروستییەكان كرد بۆ گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بەمەبەستی پاراستنی ژنانی دووگیان لە بەركەوتنی قڕكەری زیانبەخش، توێژینەوەكانی پێشتر قڕكەری مێروویان بە پەرەسەندنی نائاسایی مێشك بەستەوە، بەڵام كەمیان باسی ئەوەیان كرد كە مەترسی ئۆتیزمی منداڵ زیاتر دەكات.

تیمەكە نزیكەی سێ هەزار نەخۆشی تووشبووی بە ئۆتیزم وەك سامپل وەرگرت لەوانە 445یان كێشەی شێوانی مێشكیان هەبوو و ئەوانەیان بەراورد كرد بە زیاتر لە 30 هەزار بەشداریتر كە تووشی شێوانەكە نەبووبوونەوە، بۆیە لە ئەنجامی بەكارهێنانی تۆماری بەكارهێنانی قڕكەری مێروو لەو ویلایەتە، توێژەران بۆیان دەركەوت كە ئەونەی نەخۆشن بەر لە لەدایكبوونیان یان لە سەردەمی منداڵییەوە دووچاری بەركەوتنی 11 جۆری قڕكەری مێروو بوونەتەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل