هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانیان ده‌كرێ، توانیان سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش تۆمار بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش ئیتر له هیچ شوێنێك بوونی نه‌ماوه، به‌ڵام به نهێنی به‌رده‌وامن له چالاكی و كۆتایی هه‌میشه‌یییان كارێكی قورس و ئه‌سته‌مه.
له گوندی باغووزی سووریا، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ئاڵا ڕه‌شه‌كه‌ی داعشیان هێنایه خواره‌وه و ئاڵا زه‌رده‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵكرد، موسته‌فا بالی گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له تویته‌ری خۆی له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی، كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش سه‌پێنرا، ئه‌مه‌یش دوای چوار ساڵ له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كان له سووریا و عێراق به پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.
شاره‌زایان و به‌رپرسان و شرۆڤه‌كارانی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه كۆتایی یه‌كجاری داعش نییه، به‌ڵكوو توندڕۆكان دووباره خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێ دۆخه‌كه هاوشێوه‌ی پێشوو له خه‌ڵكی ناوچه‌كان هه‌ڵبگه‌ڕێننه‌وه، هیچ كات نایانه‌وێ ناوچه‌كه ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێ و به‌رده‌وام ده‌بن له كرده‌ی توندوتیژی و كوشتن و بڕین له ناوچه‌كان، له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا سه‌ركه‌وتن و پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له تیرۆریستان ساتێكی مێژوویییه و به گیانی هه‌زاران جه‌نگاوه‌ر كه گیانی خۆیان به‌خشی كۆتایی هات.
ده‌یان هه‌زار كه‌س رووحیان به‌خشی له كۆمه‌ڵكوژی و پرۆسه‌كانی كوشتن و ڕه‌شبگیری تیرۆریستان، جیا له گیان له ده‌ستدانی هه‌زارانی تر له هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دژ به داعش له جه‌نگه خوێناوی و سه‌خته‌كان، هاوكات هه‌زاران كچ و ژنی ئێزیدی كڕین و فرۆشتنیان پێوه كرا و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بن و قوربانیانی ژێر ده‌ستی داعش كه خراونه‌ته ژێر به‌رنامه‌ی چڕی بووژانه‌وه‌ی ده‌روونی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هیچ كات ناتوانن ئه‌و دیمه‌نه وه‌حشیه‌تناك و ترسناكانه له یادگا و هزری خۆیان بسڕنه‌وه، به‌ڵكوو وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك هه‌میشه دێته‌وه یادیان.
مه‌هدییه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵه و ئێزیدییه و ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵ وه‌ك كه‌نیزه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا و بۆ "
واشنتن پۆست" گوتی، كاتێك هه‌واڵه‌كه‌م بیست كه داعش كۆتایی هات، له دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و كوشتن و خوێنڕێژییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕم نه‌كرد و هیچ كاتیش باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌وان كۆتاییان بێت، شه‌وان دێنه خه‌ونم، كاتێك چاوه‌كانم ده‌نوقێنم، دووباره به ئاگا دێمه‌وه چونكه هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان كۆتایی یه‌كجاره‌كیشیان بێ، بۆ ئێمه هێشتا كۆتاییان نایه‌ت، چونكه دیمه‌نه دڕنده‌ییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك له خه‌یاڵ و یادگه‌مان ده‌رناچێت و هه‌موو شه‌وێك خه‌و له چاوه‌كانمان ده‌زڕێنن.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاشكرایان كرد، كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌كه له ته‌واوی ناوچه‌كانی سووریا به خوێنی 11 هه‌زار شه‌هیدبووه كه له ناوچه جیا جیاكانه‌وه دژی تیرۆریستان جه‌نگاون، ئه‌مه جیا له قوربانیانی هێزه‌كانی عێراق و شه‌هیده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌میانه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان كه به هه‌زاران ده‌خه‌ملێنرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" پێشتر ئاشكرای كرد، كه له سه‌ره‌تاوه تا ئێسته تێچووی فڕۆكه جه‌نگی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و مه‌شق و راهێنان و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی واشنتن بۆ شه‌ڕی داعش گه‌یشتووه‌ته 28.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، 16 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش گیانیان له ده‌ست داوه و 72ی تریش برینداربوون له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته جیا جیاكان.
له سه‌ره‌تا گرووپی تیرۆریستی داعش ڕووبه‌ڕی ئه‌و خاكه‌ی له ده‌ستیان بوو، هێنده‌ی ڕووبه‌ڕی به‌ریتانیا بوو و سوپایه‌كی ئاماده و به‌هێزی 100 هه‌زار كه‌سیشیان هه‌بوو و به ویستی خۆیان كه‌وتنه ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كوشتوبڕی و كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا و له ته‌مووز/یۆلیۆ له مووسڵه‌وه هه‌ڕه‌شیان له دنیا كرد، كه تا ڕۆما هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه له‌ناو ده‌به‌ن.
چه‌كداران به خۆ ته‌قاندنه‌وه و ڕه‌وانه‌كردنی ئۆتۆمبێل و تانكی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی و ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌هێزه‌كان و ده‌سكه‌وتنی چه‌كی پێشكه‌وتوو له مووسڵ، شه‌ڕكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان كارێكی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام له كۆتایی دا توانرا دوای ماوه‌یه‌ك له به‌رده‌وامی پێشڕه‌وی و گرتنی ناوچه‌كان، به‌ریان پێ بگیرێ و تامی شكست بچێژن، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو و دواتر له سه‌رجه‌م لایه‌كانی تره‌وه هێزه‌كان ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر چه‌كداران كرد و كۆتاییان به ده‌وڵه‌ته‌كه هێنا.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له هه‌ڵمه‌تی هێرش بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی ئه‌و گرووپه له باغووز وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، 12 هه‌زار چه‌كداریان كوشتووه و زیاتر له 500ی تریشیان گرتوون و زیاتر له 72 هه‌زار كه‌سی تریش له ناوچه‌كه هه‌ڵاتوون و ڕایان كردووه. به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له كۆی 100 هه‌زار چه‌كدار زیاتر له 70 هه‌زاری توندڕۆ كوژراون.
حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن توێژه‌ر له ناوه‌ندی سیاسه‌تی جیهانی له واشنتن گوتی، كۆتایی ئه‌وان زه‌حمه‌ته وه‌ك چۆنی كۆتایی تاڵیبان تا ئێسته‌یش نه‌بینراوه، بۆیه ئه‌وان له ناوچه دووره ده‌سته‌كان شه‌وان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و به‌یانیان ده‌ڕۆنه‌وه ناوچه ئاڵۆزه‌كان و ناتوانرێ كۆنتڕۆڵ بكرێن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، داعش چالاكییه‌كانی له عێراق زۆر خێراتر كردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سووریا، به‌ڵام فشاری هێزه‌كان له‌سه‌ریان زۆره، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره دووباره له ماوه‌ی شه‌ش تا 12 مانگی تر له سووریا ده‌ر بكه‌ونه‌وه و ناوچه‌یه‌كی فره‌وان كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.