بزانە گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت چ جۆرێكە

:: AM:10:33:25/03/2019 ‌
ئەندازیارێكی بواری ئۆتۆمبێل ئاشكرای دەكات، بەشێوەیەكی گشتی چوار جۆر گێڕی ئۆتۆمبێل هەیە و ئەركی هەر چواریشیان گواستنەوەی جووڵەیە لە بزوێنەر بۆ تایەكان.

ئەمڕۆ دووشەم 25ـی ئادار، ئەحمەد بەرزنجی ئەندازیاری بواری ئۆتۆمبێل و سەرۆكی بەشی تەكنیكی ئۆتۆمبێل لە پەیمانگەی تەكنیكی هەولێر لەسەر جۆرەكانی گێڕی ئۆتۆمبێل بۆ "وشە" گوتی، گێڕی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی گشتی بریتییە لە گواستنەوەی جووڵە لە بزوێنەرەوە بۆ تایەی ئۆتۆمبێل بەشێوەی جۆراوجۆر.

ئەو ئەندازیارە گوتی، گێڕی عادی manual transmission  كورتكراوەكەی MTیە لە ڕێی گۆڕینی بەردەوامی دەستی جووڵە بە تایەكان دەدات و گێڕی ئۆتۆماتیكی automation transmission كورتكراوەكەی ATیە و ناسراوە بە ئۆتۆماتیكی ڕاستەوڕاست.

ئاماژەی دا، دوو جۆر گێڕی تر هەیە كە بریتییە لە STEPTRONIC كورتكراوەكەی CVT  و ئەو جۆرە گێڕە زۆرجار دوانییە و لە "هەرێمی كوردستان بە قڕش ناسراوە". جۆرە گێڕێكی تر هەیە EASYTRONIC كە كورتكراوەكەی AMTیە تێكەڵە لە عادی و ئۆتۆماتیك.












وشە - رامیار جەواد