به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ بارانی به‌لێزمه و هه‌وره تریشقه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له سبه‌ینێوه كه‌شوهه‌وا ئارام ده‌بێته‌وه و ته‌نیا له هه‌ندێك ناوچه بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئادار، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێ كاتدا باران ده‌بێت، به پێی كات و ناوچه جیاوازه‌كانیش بڕی بارانه‌كه زۆرتر ده‌بێ و هه‌ندێ جار هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێ. پله‌كانی گه‌رما له نێوان 10 تا 20 پله ده‌بن.
سبه‌ی سێشه‌م 26ی ئادار، ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له دواتردا به یه‌كجاریی بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ و له كات و ناوچه جیاجیاكاندا بارانی پچڕ پچر ده‌بێت. پله‌كانی گه‌رما به گشتیی له نێوان 10 تا 19 ده‌بن.
گومان ده‌كرێت له دوای ئه‌م شه‌پۆلی بارانه‌وه ئیتر كه‌شوهه‌وا ئارام بێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ببنه‌وه، واته وه‌رزی به‌هار به كۆتاهێنانی ئه‌م بارانه ده‌ست پێ بكات.