زانیوته تاكه چاره‌سه‌ر كه بتوانێت مێخه‌كه چاره‌سه‌ر بكات به‌كارهێنانى خه‌لى سپى و پیازه، زۆر كات دروستبوونى مێخه‌كه له ئه‌نجامى له پێكردنى پێلاوى نه‌گونجاو، رووشاندن یان زۆر وه‌ستان له‌سه‌ر پێیه‌كان دروست ده‌بێت. به‌ڵام تێكه‌ڵكردنى سركه‌ى سپى له‌گه‌ڵ پیاز كاریگه‌رترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته ته‌ندروستییه.
پێكهاته‌كان:
یه‌ك پیاز.
نیو كوپ یان 100 مل سركه‌ى سپى.
ئه‌و مادانه‌ى كه پێویستن وه‌كو پارچه لۆكه‌یه‌ك، لاستیكێك بۆ پێچان، به‌ردى زبر بۆ شۆردنى پێیه‌كان، گۆره‌وى.
چۆنییه‌تى ئاماده‌كردنى:
یه‌كه‌م: سركه سپیه‌كه بكه‌ره ده‌فرێكى پاكه‌وه و پاشان پیازه‌كه بشۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌كتریا و تۆزى له‌سه‌ر نه‌بێت.
دووه‌م: دواترپیازه‌كه بیكه به سێ پارچه‌وه و له سركه‌كه‌دا نووقمى بكه رێبده به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه به درێژایى شه‌و یان بۆ ماوه‌ى شه‌ش سه‌عات.
سێیه‌م: دواتر پارچه لۆكه‌كه بكه‌ره گیراوه‌كه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى دابنێ كه مێخه‌كه‌ى لێ دروست بووه.
چواره‌م: پاشان دایبپۆشه له رێگه‌ى پلاستیكێكه‌وه و گۆره‌وى له پێ بكه.
پێنجه‌م: باشتر وایه شه‌وان به‌كاربهێنرێت و به‌یانیان بشۆردرێت به به‌ردى تایبه‌ت كه‌بۆشۆردنى پێیه‌كان به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ئاو دواتر هه‌ست به نه‌رمبوونه‌وه‌ى ئه‌و مێخه‌كانه ده‌كه‌ین كه دروستبوون. ئه‌گه‌ر مێخه‌كه‌كان ئه‌ستوور و گه‌وره‌بن ئه‌وه كاتێكى زیاتریان ده‌وێت بۆ نه‌مانیان، بۆیه پێویسته ئه‌م كرداره هه‌فتانه یان دوو جار له مانگێكدا دووباره بكرێته‌وه.