شارەوانی دوكان ئاشكرای دەكات، لە سێ ڕۆژی نەورۆزدا 180 تۆن پاشماوەی پلاستیك و خۆراكی بەجێماو سەیرانی هاووڵاتییان كۆ كراوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 25ـی ئادار، سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان بڵاوی كردۆتەوە، كۆكردنەوەو لابردنی پاشماوەی گەشتیاران لە ڕۆژانی نەورۆزدا تا ئەمڕۆ بەردەوام بووە و زبڵێكی زۆر كۆ كراوەتەوە.
ئاماژە دراوە، لەلایە كۆمپانیای پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاك زۆنی دوكان بەسەرپەرشتی شارەوانی دوكان زیاتر لە 180 تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە تەنها لەماوەی سێ ڕۆژدا.
ئاشكراكراوە، كارەكان لەلایەن كارمەندانەوە بەردەوامە و و تەواوی پاش ماوەی گەشتیارانیش پاك دەكەنەوە.
ئەوە لە كاتێكە شارۆكەی دوكان یەكێكە لە شوێنە گەشتیارییە گرنگەكانی هەرێمی كوردستان سەتان ئاگەدار و تابلۆی پاراستنی ژینگە بە زمانی جیاواز جیاواز هەڵواسراوە و هۆشداری بە هاوولاتیان دراوە لەسەر پاك ڕاگرتنی ژینگە.
لە یەكەمین ڕۆژی نەورۆزیش لە شاری هەولێر لە دەروازەكانی چونە دەرەوەی شار هەزاران نایلۆن دابەشكراوە بۆ فڕێنەدانی پاشماوەكانی زبڵ و خاشاك و نزیكەی 160 تۆن زبڵ لە یەك ڕۆژ كۆ كراوەتەوە.