ڕۆژێكیان مه‌كسیم گورگی و چیخۆف لای كه‌ناراوی كریمیا پیاسه‌یان ده‌كرد، ده‌بینن تۆلستۆی دانیشتووه و كه‌وتووه‌ته ناو قووڵایی بیركردنه‌وه، سه‌ری شۆرش كردووه‌ته‌وه و ڕیشه درێژه‌كه‌ی داویه‌تی له زه‌وی و خۆڵاوی بووه، ئه‌وانیش له ته‌نیشتی دانیشتن. ده‌ستیان به باسكردنی ژن كرد، تۆلیستۆی هه‌ر وا گوێ ده‌گرێ و هیچ ناڵێ. سه‌عاتێك تێپه‌ڕی، ئه‌وان هه‌ر وا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ئه‌ویش بێده‌نگه‌ن، له‌پڕ ده‌نگی هه‌ڵبڕی: به‌ڵام من سه‌باره‌ت به ڕاستیی ئه‌وه‌ی ژن چییه، هیچتان پێ ناڵێم، تا ئه‌و كاته‌ی پێم له‌سه‌ر گۆڕ داده‌نێم. ئه‌و كاته زۆر به ڕاشكاوی هه‌موو شتێك ده‌دركێنم و خۆم فڕێ ده‌ده‌مه ناو تابووته‌كه‌وه و خۆم داده‌پۆشم و ده‌ڵێم: ئینجا ئێسته چیم لێ ده‌كه‌ن، بیكه‌ن.
كاتێكیش كیسرلنج داوای له بێرنارد شۆ كرد، له به‌شێكی "كتێبی هاوسه‌ران" به‌شدار بێت و بۆی بنووسێ، بێرنارد پێی گوت: "هیچ پیاوێك ناتوانێ له‌سه‌ر ڕاستیی هاوسه‌رگیری بدوێ و ژنه‌كه‌شی له ژیاندا مابێ".
ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده، فه‌یله‌سووفه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دا بوون، له نێوان نووسین و هاوسه‌رگیریدا، هه‌رگیز ناتوانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێری، مه‌گه‌ر له دووه‌مدا شكستت هێنابێ. ئه‌گه‌ر پیاوێك ئه‌و ژنه‌ی خۆشی ده‌وێ، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، ئیدی دانایانه بێده‌نگ ده‌بێ، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستیشی دا، ده‌ست به نووسین ده‌كات. له نێوان ئه‌و فه‌یله‌سووفه كۆنانه‌دا، سوقڕات جیاواز بوو، نه بێده‌نگ بوو، نه هیچ كتێبێكیشی نووسی و ژنه‌كه‌ی پاڵنه‌ری ته‌واوی بوو بۆ چوونه ناو فه‌لسه‌فه، پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سووفه‌كانی دیكه، هه‌موویان دوای جیابوونه‌وه ده‌ستیان به فه‌لسه‌فه كرد.
كاتێك باسی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان له‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه ژن وه‌ك هاوسه‌ر پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه تێیدا و جیاوازه له خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی، باسه‌كه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دامه‌زراوه‌كه‌یه كه دامه‌زراوه‌ی خێزانه.هه‌ر بۆیه له‌م جیاكردنه‌وه‌یه‌دا، فه‌یله‌سووفه‌كان هه‌میشه لۆمه‌ی ژن ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كاتێك ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، هێنده‌ی جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی دامه‌زراوه خێزانییه‌كه ده‌كاته‌وه، زۆر شتی تر له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری و فه‌لسه‌فیدا، له مێژوودا كاتێك باسی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كرێ، به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته باس نه‌كراوه كه پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شه و ئه‌رك و مافی هه‌ردوولا یه‌كسانه، به‌ڵكوو ته‌نیا باسی ژن كراوه وه‌ك هاوسه‌ر، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له سه‌رده‌مانی پێشوودا، له هه‌موو كۆمه‌ڵگه و ئایینه‌كان به ئیسلامیشه‌وه كه دوایین ئایینه، ژن به‌شێك بووه له موڵكه‌كانی پیاو و هیچ بژارده‌یه‌كی نه‌بووه، ده‌بێ له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی ماڵ و به‌خێوكردنی منداڵ و ڕازیكردنی حه‌زه‌كانی مێرده‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌مه‌شه وای كردووه، فه‌یله‌سووفه‌كانیش وێڕای گه‌شه‌ی هزریان له زۆر بواردا، له بابه‌تی هاوسه‌رگیریدا، به‌شێك بوون له سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان.
له سه‌ده‌ی بیسته‌وه، ئیدی ئایدیای كۆمه‌ڵگه‌كان به‌رانبه‌ر ژن به گشتی و هاوسه‌ر گۆڕا و ڕوویه‌كی دیكه به مرۆڤایه‌تی درا، له كاتێكدا پێشتر هاوسه‌ر ته‌نیا كه‌نیزه‌كێك بووه له ماڵه‌وه، به‌شێك بووه له جوانكاری ماڵ و كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی سێكس بووه، به‌ڵام له دروستبوونی شاری نوێ‌دا، ئافره‌ت هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بڕی به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر ڕۆیشت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ، ئه‌م قۆناغه‌ی ژن پێی گه‌یشتووه، زۆر ده‌مێكه ئه‌فلاتوون له كۆماره‌كه‌یدا باسی كردووه و داوای كردووه ده‌رگه‌ی هه‌موو كارێك به ڕووی ژن‌دا بكرێته‌وه و هه‌له‌كانیان وه‌ك پیاو پێ بدرێ.
ئه‌ڕستۆ وه‌ك ئه‌فلاتوون نه‌بووه، زیاتر كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵگه و سه‌رده‌مه‌كه‌ی پێوه دیاره و ژنی له پله‌یه‌كی زۆر دواتری گه‌شه داناوه، ته‌نانه‌ت پێی وا بووه، ژن لێتێكچوونی سرووشته و خۆی نه‌ده‌بوو ئاوا بێ، له كاتێكدا سرووشت ویستوویه‌تی پیاو دروست بكات، ئیدی به هه‌ڵه هه‌ندێك جار ژن ده‌رده‌چێ، هه‌ر بۆیه له پله‌به‌ندیدا له پله‌ی كۆیله‌دایه و ناكرێ هاوشانی پیاو له كاره گشتییه‌كاندا دابنرێ.
له‌ناو فه‌یله‌سووفانی دواتر، ڕێكه‌وتووه به ڕوانگه‌یه‌كی باشتر ته‌ماشای ژن كراوه. مۆسۆنیۆس رۆفۆس، ڕوویه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌تری به‌رانبه‌ر ژن هه‌بووه و ئه‌رێیی ته‌ماشای كردوون كه بۆ سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی زۆر بووه و ته‌نانه‌ت زۆریش قبووڵ نه‌كراوه، بۆ نموونه پێی وابووه، ژنیش بۆی هه‌یه فه‌لسه‌فه بخوێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ باشتر ماڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، ئاخر فه‌لسه‌فه زانستی ژیانه و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵیش كایه‌یه‌كی گرنگه له ژیاندا. ژنی خاوێن، دڵی به خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌پارێزێ و ده‌مه‌قاڵێ ناكات و ده‌بێ به‌سه‌ر هه‌سته‌كانی توڕه‌یی و خه‌فه‌تدا زاڵ بێت.
سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیریش گوتوویه‌تی: پێویسته ژن و پیاو له‌پێناو ژیانێكی هاوبه‌شدا كۆ ببنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌دا هه‌یانه، هیی هه‌ردووكیان بێت و هیچ شتێك تایبه‌ت نه‌بێ به یه‌كێكیانه‌وه، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌شیان. منداڵخستنه‌وه ڕووداوێكی گرنگه، به‌ڵام نابێ هۆكاری سه‌ره‌كیی هاوسه‌رگیری بێت، چونكه به‌بێ هاوسه‌رگیریش ده‌كرێ ڕوو بدات، ئاژه‌ڵیش وه‌چه ده‌خه‌نه‌وه. هاوسه‌رگیری ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڕێیه‌تی و خه‌مخواردنی یه‌كتری بێت، له ساغی و نه‌خۆشیدا، چونكه یه‌كێتییه‌كی شكۆداره تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكیان تێكید ده‌دات و ته‌نیا بیر له خۆی ده‌كاته‌وه.