به‌هۆى بارینى بارانێكى زۆر و دروستبوونى لافاو رێگاى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ردوو شارۆكه‌ى زاخۆ و ئامێدى له نزیك شاره‌دیێ باتوفا داخرا، پێویسته شوفێران ئه‌و رێگایه به‌كارنه‌هێنن و بگه‌رێنه‌وه بۆ رێگاى دهۆك-زاخۆ.
ئازاد ته‌ها، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى دهۆك به "وشه"ى، راگه‌یاند، رێگاى سه‌ره‌كى نێوان شارۆكه‌ى ئامێدى و زاخۆ له نزیك شارەدێی باتوفا به‌هۆى بارینى باران و دروستبوونى لافاو داڕماوه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له نزیك شاره‌دێی باتوفا له 11 شوێنى رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ردوو شارۆكه‌ى ئامێدى و زاخۆ داڕماوه و پێویسته شوفێران زۆر ئاگادارى خۆیان بن ئه‌گینا مه‌ترسى راسته‌وخۆ بۆسه‌ر گیانیان درووست دەبێت.
به‌پێى لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه، رێگاى سه‌ره‌كى نێوان پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر له نێزیك شارۆكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش داخراوه و پێویسته شوفێر ئاگادارى خۆیان بن و ئه‌و رێگایه به‌كار نه‌هێنن تا ئه‌و كاته‌ى باران ده‌وه‌ستێ و لافاو نه‌مێنێ.
هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌ش پردى سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى ژێرئاو كه‌وتوون، هاوکات رێگاى سه‌ره‌كى شارۆكه‌ى ئامێدى بۆ ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا له گه‌لى دیهێ مه‌ترسى له‌سه‌ر دروست بووه.
ئامێدى، نه‌وزاد هلۆرى