كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كۆتایی هات و ئه‌مڕۆیش ئه‌و حزبه له‌باره‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان له‌سه‌ر كه‌سه‌كانى ناو حزبه‌كه‌ى نه‌گه‌یشته ڕێككه‌وتن، ئه‌وه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك زۆر له ئه‌ندامانى ئه‌و حزبه داواى پۆست ده‌كه‌ن و شه‌ڕى باڵه‌كانیش ڕێگره له‌به‌رده‌م دابه‌شكردنى پۆسته‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئادار، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كۆبوونه‌وه به‌پێى هه‌واڵی میدیاكانى ئه‌و حزبه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان و ئه‌نجامى دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كراوه.
به‌رپرسانى مه‌كته‌بى سیاسى و گوته‌بێژى یه‌كێتى لێدوان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حزبه‌كه‌یان ناده‌ن. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى به "وشه"ى راگه‌یاند، یه‌كێتى ئه‌مڕۆیش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام و نه‌یتوانیوه پۆسته‌كانى حكوومه‌ت له‌ناوخۆى حزبه‌كه‌ى یه‌كلا بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتى، به‌شێك له به‌رپرسانى باڵاى یه‌كێتى ده‌یانه‌وێ پۆست له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌هۆى دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر باڵه‌كانى ئه‌و حزبه‌دا یه‌كلاى كردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ماوه‌یه‌كى زۆره به‌هۆى كێشه ناوخۆییه‌كانییه‌وه پرسى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستانى دواخستووه و به‌رپرسانى باڵاى پارتیش ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێ یه‌كێتى به‌شدارى پێبكه‌ن له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان.