ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له. شاری سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆبوه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی كۆبونه‌وه‌ی دوێنێیان له‌گه‌ڵ پارتی.
ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئادار، ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبرایم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌بی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وشه‌ی راگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شه‌نوكه‌وی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كات و دوا پێشهاته‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت تاوتوێ ده‌كات.
زیاتر روونی دەکاتەوە، قسه له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیار و رایانه ده‌كرێت كه له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا‌و و ئاماده‌كاریش بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 27ی مانگ ده‌كرێت كه ڕۆژی چوارشه‌م بڕیاره هه‌ردوولا جارێكی تر بەڕێوە بچێت.
رەهبەر سەید ئیبڕاهیم دووپاتی دەکاتەوە، به‌شێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی یەکێتی تایبه‌ت بوو به دۆخی عێراق و حكوومه‌تی ناوەند.
هاوکات قادر حه‌مه جان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، لە كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی سەرزەم ئەو پێشنیارانە کرا کە لە دوو کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی خرابۆ بەردەم یەکیتی نیشتیمانی بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت و پرسەکانی تری پێوەندیدار بە کوردستان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی