به پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگاى به‌سڕه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره سكاڵا له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان تۆمار ده‌كات.
میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئادار دوو به‌ڵگه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌پێى به‌ڵگه‌كان سه‌رۆكى دادگاى فیدڕاڵى 10ى مانگى نیسانى ده‌ستنیشان كردووه، بۆ سه‌یركردنى ئه‌و سكاڵایانه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق تۆماركراون.
داواكه‌یش له لایه‌ن سه‌باح به‌زوونى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره تۆماركراوه له‌سه‌ر كه‌مى برى بودجه‌ى شاره‌كه، به‌زوونى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر داواكه گوتوویه‌تى "ده‌بێت %5ى پاره‌ى پترۆدۆلار بۆ به‌سره ته‌رخان بكرێت، كه‌چى ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌رخان كراوه ناگات به %1".
له هاوینى رابردوو شارى به‌سره ناڕه‌زاییه‌كى توندى به‌خۆیه‌وه بینى، خه‌ڵك له دژى حكوومه‌ت راپه‌ڕین به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى بێكاریى و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له داموده‌زگاكانى حكوومه‌تدا، له‌ئه‌نجام دا هێزه حكوومییه‌كان به توندى به‌ره‌نگارییان بوونه‌وه و ده‌یان كه‌س كوژران و به‌سه‌دانیش گیران.