به‌رپرسانى ئێران ئاشكراى ده‌كه‌ن توركیا به نیازه گازى سروشتى زیاتر له ئێران بكڕێت به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سزایانه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا به سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێرانى سه‌پاندووه.
به پێى لێدوانێك كه له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، حه‌سه‌ن مونته‌زه‌ر سه‌رۆكى كۆمپانیاى گازى نیشتمانى ئێران ئاشكراى كردووه توركیا داواى گازى سروشتى زیاترى له ئێران كردووه
سه‌رۆكى كۆمپانیاى گازى ئێران ده‌ڵێ " توریكا داواى كڕینى گازى زیاترى ئێران ده‌كات و به پێى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه پێشتر واژوو كراون، ئێران گازى سروشتى بۆ چه‌ندان وڵات دابین ده‌كات له‌وانه توركیا و عێراق و ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان".
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه توركیا %40 وێستگه‌كانى كاره‌باى به گازى سروشتى كار ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیش پشت به ئێران ده‌به‌ستێت.
له مانگى ئایارى رابردوودا ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه، دواتریش به دوو قۆناغ كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى ئابوورى و كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاند، دواتریش داواى له وڵاتان كرد نه‌وت و گازى ئێران نه‌كڕن.
ته‌نیا هه‌شت وڵات نه‌بێت كه به شێوه‌یه‌كى كاتى ئه‌مه‌ریكا لێخۆشبوونى پێدان، یه‌كێك له‌و وڵاتانه توركیا بوو.