سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵگرى عێراق ئاشكراى ده‌كات كه‌سێك له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه گیراوه له‌ناو رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رپرسى هێرشه كیمیاییه‌كان بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵگرى عێراق به ماڵپه‌ڕى
RT رووسى راگه‌یاندووه، هێزه‌كانى عێراق توانیویانه كه‌سێك بگرێت كه به‌رپرسى " لیوا داود" بووه و ئه‌و هێزه‌یش تایبه‌ت بووه به به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى بووه له ناو داعش.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات تیرۆریستهكهى داعش به ئه‌بوعومه‌ر مهرعاوى ناسراوه و به ره‌گه‌ز خه‌ڵكى عێراق بووه.
له‌باره‌ى گرتنهكهیشى سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌واڵگریى عێراقى ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ چه‌ند تیرۆریستێكى تر چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له سووریا گیراون. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و گیراوانه له عێراق دادگایى ده‌كرێن.
له هاوینى ساڵى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش چه‌ند ناوچه‌یه‌كى گرنگى له عێراق و سووریا داگیركرد و دواتر ده‌سه‌ڵاتێكى تیرۆریستى له‌م ناوچانه راگه‌یاند و چه‌ندان كه‌سى وه‌ك والى و وه‌زیر ده‌ستنیشان كرد.
له ماوه‌ى رابردوودا زۆربه‌ى وه‌زیره و به‌رپرسه‌كانى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق و به هاوكارى هه‌واڵگریى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر گیران.