ئه‌لێكسیس تسیپراسى سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان رای گه‌یاند، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى توركیا ئاسمانى یۆنانیان به‌زاندووه و دواتر گێچه‌ڵیان به‌و هه‌لیكۆپته‌ره كردووه كه سه‌رۆكى یۆنانى هه‌ڵگرتووه.
تسیپراس له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئادار ئاشكراى كردووه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى توركى نیگه‌رانیان كردووه و ئاسمانى یۆنانیان به‌زاندووه.
وه‌ك سه‌رۆكى یۆنان روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و به بۆنه‌ى سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌كه‌ى سه‌ردانى دوورگه‌ى بچووكى ئاگانتونیسى كردووه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ئیجه.
به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌لیكۆپته‌ره‌كه و ناچارییان كردووه هه‌ندێك مانۆرى نزم بكات، تا ئه‌و كاته‌ى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى یۆنان هاتوون و فڕۆكه‌كانى توركیایان دوورخستووه‌ته‌وه، سه‌رۆكى یۆنان به توانجه‌وه ده‌ڵێ " ئه‌مه پێشوازییه‌ك بوو".
پێوه‌ندى نێوان توركیا هه‌میشه له داكشان و هه‌ڵكشان دایه، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تى وه‌ك قوبرس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى ده‌ریایى و كێشه‌ى گازى سروشتى له ده‌ریادا.
به‌رده‌وام یۆنان سكاڵا له توركیا ده‌كات له‌وه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئاسمانى وڵاته‌كه ده‌به‌زێنن و له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا توركیا چه‌ند سه‌ربازێكى یۆنانى له‌سه‌ر سنووره‌كانى خۆى گرت.