به‌رپرسانى ئێران رایان گه‌یاند، به‌هۆى لافاوێكى زۆره‌وه له شارى شیرازى باشوورى ئێران زیانى جه‌سته‌یى به‌ر 94 كه‌س كه‌وتووه و 17 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
ته‌سنیمى ئێران، پیر حوسێن سه‌رۆكى رێكخراوى فریاكه‌وتن له ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ى ئادار راى گه‌یاندووه، به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى شارى شیرازى باشوورى ئێران 94 كه‌س زیانى جه‌سته‌ییان به‌ركه‌تووه و بریندارن.
له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى بوونه‌ته قوربانیش ئه‌م به‌رپرسه ئێرانییه ده‌ڵێ " 17 كه‌س له ئه‌نجامى لافاوه‌كه مردوون".
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تیمه‌كانى فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ى شیراز كراون بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئه‌نجامى لافاوه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، تا ئێسته‌یش زیانه مادییه‌كان نه‌زانراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگارى شیراز له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ هه‌مان ئاژانسى ئێرانى دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه بارودۆخى شاره‌كه ئێسته له‌ژێر كۆنتڕۆڵ دایه و هیچ مه‌ترسییه‌كى ئه‌وتۆ نه‌ماوه.
ئیسماعیل نه‌جار سه‌رۆكى رێكخراوى به‌ڕێوه‌بردنى ته‌نگژه له ئێران باسى له‌وه كردووه به هۆى بارانى شه‌وى رابردوو، 25 شارى ئێران لافاویان تێدا هه‌ڵساوه و زیانێكى زۆر به‌ر دانیشووانى ئه‌و شارانه كه‌وتووه.