بەھۆی تێکچوونی ڕێ سەرەکییەکان و پردەکان، لەڕێگای ئەنجوومەنەوە داوای بانگێشتكردنى ھەرسێ بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەرین دەکرێت.
کاسترۆ مەعرووف ئهندامى ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "بەهۆی خراپی ڕێگاوبانە سەرەکییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و ئەو چاڵوچۆڵییە زۆرەی کە لێی پەیدابووە، هەروەها بارینی ئەو بارانە زۆرەش بووهتە هۆی تێکدانی چەندان پرد و مەترسییەکانی زیاتر کردووە.
زیاتر گوتی، " لە ڕێی لیژنەی تایبەتمەندەوە بۆ ڕۆژی 31ی ئادار، بانگێشتی هەریەکە لە بەڕێوەبەری ڕێگاوبانەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دهکرێت بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەواوی گرفتەکان و چارەسەرکردنی".
شەقامەکانی سلێمانی و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ماوهیهكى زۆره خراپ بوون و زۆرجار بووەتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆی نەخوازراو و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان، ئەمڕۆیش بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە بووەتە هۆی داڕووخانی چەندان پرد و دروستبوونی لافاو.
سلێمانی/ ئاریان محەمەد