هاوشێوه‌ى رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، چین به‌شێك له ململانێیه‌كانى خۆى ده‌خاته رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دواى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت پاڵپشتى له‌مانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كات، له نوێترین راپۆرت باس له‌وه ده‌كرێت چین بۆ ده‌سكه‌وتنى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، سیخوڕ‌ى له‌سه‌ر ئیسرائیل ده‌كات.
گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات چین له رێى پڕۆژه ئابوورییه زه‌به‌لاحه‌كانى له ئیسرائیل كارى سیخوڕیی ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ى نهێنیه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى ده‌ستبكه‌وێ.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیلى ئه‌م مانگه ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى راسپارده‌كانى خۆى به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بدات، له‌باره‌ى دۆسیه‌ى وه‌به‌رهێنانى بیانى له ئیسرائیل، كه به مه‌سه‌له‌یه‌كى زۆر هه‌ستیاری ده‌زانێت و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیش دووپات له سه‌ر جمووجۆڵه ئابوورییه‌كانى چین ده‌كرێته‌وه.
له ده‌یه‌ى رابردوودا، چین هه‌وڵى داوه وه‌به‌رهێنانه ئابووری و سه‌ربازییه‌كانى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئیسرائیل به‌هێز بكات، به پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگریى ئیسرائیله‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه په‌كین به به‌هاى 700 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانى له‌ناوچه‌كه كردووه. نیوه‌ى ئه‌م قه‌باره‌یه‌ش بۆ كه‌رتى وزه ته‌رخان كراوه و 150 ملیاریش بۆ بوارى توێژینه‌وه و پێشخستن، 113 ملیار بۆ پیشه‌سازى و 103 ملیار بۆ گواستنه‌وه و گه‌یاندن و 68 ملیار بۆ پیشه‌سازى جه‌نگى و چوار ملیار بۆ قه‌رزیى دارایى و155 ملیار له‌شێوه‌ى هاوكاریى مرۆیى بووه.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تیش باس له ئیسرائیل بكرێت، ئه‌وا بازرگانى نێوان په‌كین و ته‌لئه‌بیب له نێوان ساڵانى 1992 تا 2007 به‌مشێوه‌یه گه‌شه‌ى كردووه، سه‌ره‌تا 50 ملیۆن دۆلار بووه و دوایین جاریش گه‌یشتووه‌ته 13 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار. له ئه‌نجامى ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌یش ئیسرائیل بۆ چین ده‌بێت به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شى بازرگانى له ئاسیا و له سه‌ر ئاستى دنیایش به پله‌ى سێیه‌م دێت له دواى یه‌كێتى ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
داهاتى چین له ئیسرائیل ته‌نیا له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 گه‌یشتووه‌ته دوو ملیار و 770 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى چین به رێژه‌ى %47 به‌رز بووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2017 به‌راورد بكرێت.
به پێى راپۆرته‌كه‌ى فۆرین پۆلیسى چین و رووسیا كارى سیخوڕییان له‌سه‌ر ئیسرائیل به‌هێزكردووه، به دیاركراویش ده‌یانه‌وێ به‌م كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجیانه بگه‌ن كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ده‌گه‌رێته‌وه و دواجاریش ئامانجه‌كه‌یان سیخوڕیكردنه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا كه به دیارترین و به‌هێزترین هاوپه‌یمانى ئیسرائیل داده‌نرێت.
هه‌ر له راپۆرته‌كه هاتووه چین دوو سه‌رچاوه‌ى گرنگى چه‌كى له ئیسرائیل كردووه‌ته ئامانج ئه‌وانیش كۆمپانیاى" رافائیل" و "ئیلیبت سیسته‌مز" كه خاوه‌ندارێتییان بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و لقیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، ئه‌م دوو كۆمپانیا به‌شداریى له پێشخستنى چه‌ك ده‌كه‌ن به تایبه‌تى مووشه‌ك و سیسته‌مى فڕۆكه‌وانى.
به‌پێى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى ئاژانسه تایبه‌ته‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سیخوڕیى ئه‌نجامیان داوه، ئامانجى سه‌ره‌كى چین ئه‌وه‌یه پێوه‌ندى ئه‌و كۆمپانیا ئیسرائیلیانه‌ى ئاشكرا بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كه‌رتى پیشه‌سازى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى هه‌یانه، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر نهێنى پرۆژه گه‌وره‌كانى وه‌ك فرۆكه‌ى ئیف 16 و ئیف 35 ئاشكرا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ سیسته‌مى دژه مووشه‌كى بالیستى.
له به‌شێكى تردا گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌و هه‌وڵانه سیخوڕییانه‌ى چین به هه‌وڵێكى تر ده‌به‌ستێته‌وه، كه بریتیه له كڕینى پارچه زه‌وییه‌كه له گه‌ڕه‌كێكى باكورى ته‌لئه‌بیب. په‌كین ده‌یه‌وێ ئه‌م پارچه زه‌وییه بكرێت گوایه ده‌یكات به باره‌گاى كونسوڵخانه‌ى خۆى، كه‌چى ناوچه‌كه زۆر له نزیكه له باره‌گاى هه‌واڵگریى موساد و هه‌واڵگریى سه‌ربازیى ئیسرائیل.
ده‌زگاى ئاسایشى ناوخۆى ئیسرائیل هه‌وڵى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى چینى داوه، به‌ڵام خاڵى لاواز كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌تن ئه‌وانه‌ى له‌بوارى ته‌كنه‌لۆجیا كار ده‌كه‌ن، به‌رهه‌مى ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستى ئاشتیش به‌كاربهێنرێن بۆیه به‌شێوه‌یه‌كى به‌هێز پارێزراو نیین و ده‌كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییه‌كانى چین.
حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ئیسرائیل بۆ ماوه‌ى چه‌ندان ساڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییانه‌یان فه‌رامۆش كردبوو كه له چینه‌وه ده‌كرا، ئه‌وان به‌رده‌وام بوون له‌وه‌ى پیاوانى كار و بازرگانانى چین هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له ئیسرائیل بكه‌ن.
به‌مشێوه‌یه بۆ ماوه‌ى 15 ساڵى رابردوو كۆمپانیا چینییه‌كان ئیسرائیلیان داگیركرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر دامه‌زراوه ئابوورییه گرنگه‌كان گرت له نموونه‌ى "تنۆفا" كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیا نیشتمانییه‌كانى ئیسرائیل. هه‌روه‌ها په‌كین ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى بیمه و بانكه ئیسرائیلییه‌كان بكرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایش چه‌ندان جار هه‌وڵى داوه ئه‌م بێده‌نگییه‌ى ئیسرائیل بشكێنێ، له‌وانه جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئیسرائیل به راشكاوى داواى له به‌رپرسانى ئیسرائیل كرد ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ چین كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش ئیسرائیل ده‌خاته بارودۆخێكى هه‌ستیاره‌وه چونكه له لایه‌ن نایه‌وێ ئه‌مه‌ریكا توڕه بكات كه گرنگترین هاوپه‌یمانیه‌تى و له‌لایه‌كى تریش به كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن پێوه‌ندییه‌كانى به‌چین به‌ستراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/
سكاى نیوز