چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپاى ئیسرائیل ئاشكراى ده‌كه‌ن، ئۆپراسیۆنى فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى 24 سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 25ى ئادار فڕۆكه‌كانى ئیسرائیل ده‌ستیان كرد به بۆردمانى كردنى پێگه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى له شارى غه‌زه، سوپاى ئیسرائیل به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به ئۆپراسیۆنه‌كه بكات هاووڵاتییانى شارى غه‌زه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه خۆیان له پێگه و باره‌گاكانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به دوور بگرن.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپه‌ڕى
RT رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل چه‌ند بارهگاییهكى حه‌ماسیان كردووه‌ته ئامانج ژماره‌یان زیاتر له 12 پێگه ده‌بێت گرنگترین ئه‌و شوێنانه‌یش باره‌گاى ئاسایشى ناوخۆی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسه.
ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ى ئیسرائیل دواى ئه‌وه دێت، هێرشى مووشه‌كى له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى كرایه سه‌ر ته‌لئه‌بیب.
له‌كاتێكدا مۆسكۆ هۆشدارى داوه له هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێك له ناوچه‌كه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپاى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى سه‌ر شارى غه‌زه ته‌نیا 24 سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت. وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى فه‌ڵه‌ستنیش هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى خۆیان له پێگه‌كانى حه‌ماس به دوور بگرن.