به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكی خواردنی برنجی قاوه‌یی باشتره له برنجی سپی و هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی كوپێك چا كه به برنجی قاوه‌یی ئاماده كرابێت سوودێكی زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و چه‌ندان نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر ده‌كات له له‌شدا. لێره‌دا باس له سوود و گرنگییه‌كانی ئه‌و چایه ده‌كه‌ین كه به‌برنجی قاوه‌یی ئاماده ده‌كرێت له‌گه‌ڵ شێوازی ئاماده‌كردنی.
یه‌كه‌م: كێشی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، خواردنه‌وه‌ی كوپێك چایی برنجی قاوه‌یی برێكی زۆر كه‌م كالۆری به‌له‌ش ده‌دات و كاربۆهیدراتی ئاڵۆز بۆ له‌ش دابین ده‌كات و به‌مه‌یش لایه‌نی جه‌سته‌ی چالاكتر ده‌كات. باشتر وایه ئه‌و چایه‌ی كه ئاماده ده‌كرێت به‌بێ شه‌كر بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكی زیاتری هه‌بێت له دابه‌زاندنی كێشی له‌شدا.
دووه‌م: شه‌كری خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات، خواردنه‌وه‌ی ئه‌م چایه ئاستی شه‌كری خوێن رێكده‌خات و زۆر باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌حۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی رێكخستنی ده‌دات.
سێیه‌م: كۆڵیسترۆڵ نزم ده‌كاته‌وه، چایی برنجی قاوه‌یی یارمه‌تی نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیسترۆڵی خراپ ده‌دات له خوێندا. ئه‌گه‌ر بته‌وێت ژیانێكی ته‌ندروستت هه‌بێت ئه‌وه پێویسته كۆڵیسترۆڵی خراپ كه‌م بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن نزم ببێته‌وه و به‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی دڵ كه‌م ده‌بنه‌وه.
چواره‌م: دژه‌ئۆكسید زیاد ده‌كات، خواردنه‌وه‌ی كوپێك چایی برنجی قاوه‌یی یارمه‌تی زیادبوونی دژه‌ئۆكسید ده‌دات له له‌شدا به‌مه‌ش فشاری ئۆكسان كه‌م ده‌كاته‌وه و رێگه له چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌گرێت له له‌شدا. به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی فشاری ئۆكسانه‌وه دروست ده‌بن وه‌كو نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه.
پێنجه‌م:ئێسك به‌هێز ده‌كات، هه‌موومان ده‌زانین كه كالیسیۆم به‌هێزكه‌رێكی گرنگه بۆ ئێسكه‌كان و هه‌روه‌ها مه‌گنیسیۆم یارمه‌تی به‌هێزبوونی ئێسك ده‌دات و پته‌وی ده‌كات و ده‌توانرێت برێكی باش له مه‌گنیسیۆم له چایی قاوه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت كه پێویسته بۆ به‌هێزبوونی ئێسكه‌كان و رێگریكردن له شكانیان.
چۆن چایی برنجی قاوه‌یی ئاماده ده‌كرێت؟
* كه‌مێك برنج بكه تاوه‌یه‌ی پانه‌وه له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دایبنێ به‌رده‌وام تێكی بده هه‌تا ره‌نگه‌كه‌ی تۆخ ده‌بێته‌وه.
* دواتر كه برنجه‌كه ره‌نگی گۆراو بۆنێكی خۆشی دروست كرد له‌سه‌ر ئاگره‌كه لایببه و دواتر بیكه چاپاڵێوێكه‌وه و سه‌ره‌كه‌ی قه‌پات بكه و پاشان بیكه كوپێكه‌وه و پری كه له ئاوی گه‌رم به‌جێی بهێڵه بۆ چه‌ند خوله‌كێك هه‌تا برنجه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه یه‌ك ده‌گرن و به‌ته‌واو ره‌نگ ده‌داته‌وه، دواتر بیخۆره‌وه.