كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی به‌ناوی "گالاكسی ئه‌ی 40" خسته بازاڕه‌وه، كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر ناوازه‌یه‌وه و هێزێكی زۆری بۆ داناوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای سامسۆنگ دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلی "Galaxy A40"ی خسته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، "ئێمه له‌م مۆبایله‌دا سیسته‌مێكی زۆر به‌هێز و كامێراییه‌كی زۆر جوانمان بۆ داناوه".
كۆمپانیاكه زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ، مۆبایلی گالاكسی ئه‌ی 40 ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه دوای گالاكسی ئێس 10 پڵه‌س، چونكه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كه به قه‌باره‌ی 5.90 ئینج له‌گه‌ڵ ڕوونی 1080 به 2280 پیكسڵ، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌رێكی 2.8 گێگاهێرتزیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایتی و میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایت.
سامسۆنگ كامێرایه‌كی زۆر ناوازه‌ی بۆ داناوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌یشی 24 مێگاپێكسڵه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 210 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.