بڕیاره یارییەکی ناخۆش ڕۆژانی 27 و 28 و 29 ی ئادار، سهعات 3:30 پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی وەلی دێوانە لە سەیدسادق نمایش بکرێت، ئهمهیش به بۆنهى ڕۆژی جیهانیی شانۆ، كه لهلایهن تیپی شانۆی نالی، كارهكه ئهنجامدهدرێت.
شانۆیی یارییەکی ناخۆش لە نووسین و دەرهێنانی یاسین سەعید ڕەزا، لە ڕۆڵبینینی هەریەکە لە (جەبار حەمە غەریب، بێستوون ئەبوبەکر، بەهرە ئەحمەد، نەژاد نەجیب، کاروان کەمال).
یاسین سەعید دەرهێنەری شانۆیی یارییەکی له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسیویهتى: "لەم نمایشەدا زیاتر قسەکردنە لەسەر هەموو ئەوکێشەو گرفتانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی خێزان دەبنەوە کە زۆربەی کات دەبنە هۆی دروستبوونی ڕەشبینی و دڵەڕاوکێ و دوودڵی و کێشەخێزانیەکان".
زیاتر ڕوونى كردووهتهوه، "لەم نمایشەدا هەندێک لەکێشەی دەروونی و هەڵچونە شێواوەکان بارەدەروونییەکانی ناو کۆمەڵگە دەخەینەڕوو، کە لەخێزانەکاندا دووبارە و چەندبارە دەبنەوە تادەگاتە ئەوەی ئەندامانی خێزان یەکتری دەکوژن".
ئاشكراى كردوووه، كه شانۆییەکە قسەکردنە لەسەر ئەونەگونجاندن و نەبوونی زمانی لێکتێگەیشتنەی کە بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، خێزان لەم نمایشەدا بەدنیایەک ئومێدەوە دەژین، بەڵام لەناوەڕۆکدا دنیایەک کێشەی ماددی و مەعنەویان هەیە.
ئەم کارە شانۆییە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، بەشی هونەری شانۆ، تیپی شانۆی نالی، بەرهەمهاتووە.