سه‌رباری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی لافاو، به‌ڵام به هۆكاری به‌ردانه‌وه‌ی زیاتری ئاوی به‌نداوه‌كانی ئیران و به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و زۆر بوونی ڕووباری سیروان له پارێزگای دیاله و ئیداره‌ی گه‌رمیان هۆشداری به هاووڵاتییان و كارگه‌كانی نزیك ڕووباری سیروان ده‌دات.
عه‌لی داینی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئادار، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری دیاله، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی دیاله هاووڵاتییان و كاسبكاران و كرێكارانی سه‌ر ڕووباره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه خۆیان به‌دووربگرن له مه‌ترسی سه‌ركه‌وتنی ئاوی ڕووباره‌كه به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاوی هاتووی ئێران ده‌ڕژێته چه‌م و دۆڵهكانهوه و له‌وێشه‌وه بۆ نێو ده‌ریاچه حه‌مرین وروباری دیاله.
زیاتر گوتى، "ئه‌و هۆشداره له پاش ئه‌وه دێت ئاوی به‌نداوه‌كانی ئێران و كوردستان زیاتر به‌ردراونه‌ته‌وه".
لای خۆشیه‌وه، شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قائیمقامی شارۆكه‌ی كه‌لار، به ڕێگه‌ی "وشه"وه هه‌مان هۆشداری داوه له به‌رزبونه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری سیروان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش خه‌ڵكی نزیك ڕووباره‌كه‌وه و كاسبكارانی كارگه‌كانی چه‌ولمی ئاگادار كردووه‌ته‌وه پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن له حاڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ئاوی ڕووباره‌كه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی